
مشعان جبوری، سیاسەتمەداری عێراقی و سەرۆکی پارتی وەتەن
ئاڤا نیوز
مشعان جبووری، هۆشداری لەڕوودانی ئاژاوەگێڕی دەدات و دەڵێت، "ئەگەر سەرکردە سیاسییەکانی عێراق گوێ لە ئامۆژگارییەکان نەگرن، ئەوا ڕووبەڕووی هەمان چارەنووسی موعەممەر قەزافی، سەرۆکی پێشووی لیبیا دەبنەوە.
لێدوانی فەرمی: مشعان جبوری، سیاسەتمەداری عێراقی و سەرۆکی پارتی وەتەن لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند:
- ڕەنگە سەدرییەکان بە دار ڕژێمی ئێستای عێراق بڕوخێنن، هاوکات موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی نەتەوەیی شیعە، لە سوننە مەترسیدارترە بۆ سەرکردەکانی شیعە.
- لەمەودوا ڕێگە بەو هێزە چەکدارانە نادرێت کە دەوڵەت پارەیان بۆ خەرج بکات و دڵسۆزیشیان بۆ خامەنایی هەبێت، بەڵکو پێویستە سەرجەم هێزەکانی بەرەی مقاوەمە و حەشدی شەعبی تێکەڵ بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق بکرێن.
- جگە لە گرتن و کوشتن، عەرەبی سوننە هیچ دەسکەوتێکیان لە عێراقی نوێ نەبووە، لەم قۆناغەشدا خوازیاری ئازادکردنی دەستبەسەرکراوان و کشانەوەی هێزە چەکدارەکانی بەرەی مقاوەمەن لە ناوچەکانییان.
- ئەگەر سەرکردە سیاسییەکانی عێراق گوێ لەو هەموو ئامۆژگارییانەی پەیوەستن بە چاکسازی و دووبارە ڕێکخستنەوەی سەربازی نەگرن، ئەوا ڕووبەڕووی هەمان چارەنووسی قەزافی دەبنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا