دووکانێکی سەوزە و میوە
ئاڤا نیوز
نرخی سەوزە و میوە لە هەولێر گران بووە و هەندێک جۆریان نرخیان دوو هێندە بەرزبووەتەوە. هۆبەی چاودێری گومرگی کشتوکاڵی هەولێریش ڕوونکردنەوە لەسەر هۆکارەکەی دەدات.
لێدوانی فەرمی: میوە فرۆشێک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بۆ ئاڤا میدیا وتی،
- لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزان هەموو شتێک لە بازاڕی سەوزە و میوەی هەولێر گران بووە.
- ئەگەر کولەکە بە نمونە وەربگرین، یەک ڕۆژ پێش مانگی ڕەمەزان کیلۆی بە 400 دینار بوو، بەڵام ئێستا کیلۆی بە هەزار و 250 دینارە. هاوکات بابەتەکانی دیکەش بە هەمان شێوە نرخەکەی زۆر گران بووە.
لەلایەکی دیکەوە: وشیار جەلیل، بەرپرسی هۆبەی چاودێری گومرگی کشتوکاڵی هەولێر بۆ ئاڤا میدیا دەڵێت: ئاستەنگی هاتووچۆی دەرەکی یەکێک لە هۆکارەکانەم، چونکە زۆربەی ئەو بابەتانە لە ئێران و تورکیاوە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت. چەند ڕۆژێکە سەرما و سۆڵە هاتووچۆی بازرگانی کەم کردووەتەوە.
- ڕۆژانی شەممە نرخ دیاری دەکرێت، ڕەنگە تا شەممە نرخەکان هەرزان ببنەوە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: نەبەز عەبدولحەمید، قایمیقامی هەولێری بۆ ئاڤا وتی، بەدواداچوون دەکەن ئەگەر بزانن ئیستیغلالکردن هەیە و بازرگانان لە خۆیانەوە نرخیان بەرزکردبێتەوە، ڕێککاری یاسایی و کارگێڕییان بەرامبەر دەگرنەبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز