
ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتی ئەمریکا - خەڵات بارزانی، نوێنەری سەرۆك مەسعود بارزانی
ئاڤا نیوز
كونسوڵی گشتی ئەمریكا سەردانی یادگەی نیشتمانی بارزان دەكات لە دەڤەری بارزان و سەرسامی خۆی دەردەبڕێت بە بەدیكۆمێنتكردنی مێژووی قوربانیدانی بارزانییەكان لە كاروانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستاندا.
وێنە گەورەكە: ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتی ئەمریکا سەردانی یادگەی نیشتیمانیی بارزانی کرد و لەلایەن خەڵات بارزانی، نوێنەری سەرۆك مەسعود بارزانی بۆ مەزاری نەمران، پێشوازی لێكرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی فەرمی كونسوڵخانەی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر وێنەكانی سەردانی بیتنەری بۆ دەڤەری بارزان بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوە كردووە، مەبەستی سەردانەكە بۆ ڕێزگرتن بووە لە قوربانییە بارزانییەکان کە بەر شاڵاوی دڕندانەی ئەنفال لە ساڵی 1983 کەوتن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵانە لە بۆنەكانی ئازار و نەورۆز كە هاوكاتە لەگەڵ ڕێككەوتی لەدایكبوونی باوكی رۆحی كورد مەلا مستەفا بارزانی، هاونیشتمانییان بە سەرجەم چین و توێژەكانەوە سەردانی مەزاری نەمران دەكەن، جگە لەناوخۆی هەرێمی كوردستان، نوێنەری لایەن و پێكهاتەكانی عێراق و وڵاتانی دەرەوەش مەبەستیانە لەنزیكەوە مێژووی قوربانیدانی بارزانییەكان لە كاروانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد ببینن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە