
د. خانزاد ئەحمەد، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەنجومەنی باڵای خانمان بۆ ئەمساڵ کار لەسەر پڕۆژەیەک بکات بەناوی "نێوەندگیری ئاشتی" بۆ بەشداری کارای ئافرەتان لە شاندە جیاوازەکان.
وێنە گەورەکە: ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان لە 2009-12-14، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دامەزرا، لە شوباتی 2012 ئەندامەکانی دەستبەکاربوون.
لێدوانی فەرمی: د.خانزاد ئەحمەد، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەمساڵ دەست بە ڕاهێنانی نێوەندگیری ئاشتی دەکەین. لە زۆربەی شاندەکان پیاوان بەشداری دەکەن. ئێمە ڕاهێنان بە کۆمەڵێک کچی گەنج دەکەین، لە ئایندە بەشداری شاندەکان بکەن لە هەموو ئاستەکان. هەڵبژاردنی ئافرەتەکان لەسەر بنەمای یەکسانی جوگرافی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و پێکهاتە و ئاینزاکان دەبێت.
د. خانزاد ئەحمەد، ئەمانەشی وت:
٠ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پاڵپشتی ڕوئیا و خەونی کچان و خانمانی کوردستانە.
٠ ئەنجومەنی باڵای خانمان ئەمساڵ بەشداری کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە ئافرەتان دەکات.
٠ بۆ ئەمساڵ سەرنجی ئەنجومەنی باڵای خانمان لەسەر بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسی و دەسەڵاتی دادوەری و دەسەڵاتی جێبەجێکردن دەبێت.
٠ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لیژنەیەک دانرا بە مەبەستی پاراستنی کاندیدی ئافرەت لەناو هەموو لیستەکان، ئەو لیژنەیە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیش بەردەوامی دەبێت و بڕیارە لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ هەماهەنگی هەبێت، لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش هەمان میکانیزم کار بۆ پاراستنی ڕێژەی ئافرەت لە لیستەکان بکرێت.
باکگراوند: لە ساڵی 1975ـەوە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم ڕۆژەی وەک ڕۆژی جیهانی ئافرەتان دیاریکردووە، بەڵام لە ساڵی 1977 نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە وڵاتانی ئەندام کرد، ڕۆژی 8ـی مارس وەک ڕۆژی پشوو بۆ ئافرەتان بناسێنن، لەو کاتەوە ساڵانە بۆنەی جیاواز بۆ ئەو ڕۆژە ڕێک دەخرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
75٪ی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
13 ئازار
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاسداران ڕێگری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرفەتی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە كۆریای باشوور ڕادەگەیەنرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمی پڕۆژەی ڕووناکی خاوەن مۆلیدەی گەڕەکەکان قەرەبوو دەکاتەوە