
یەکێک لە شەقامە قەرەباڵغەکانی بەغدا
ئاڤا نیوز
هەرچەندە بەهۆی قەرەباڵغی شەقامەکان لە ناوەندی پارێزگاکان و بەتایبەت بەغدای پایتەخت ڕۆژانە شۆفێران لەناو ئۆتۆمبێلەکانیان چەندین کاتژمێریان لەدەست دەچێت، بەڵام وەزیری بازرگانیی عێراق دەڵێت، لە وڵاتدا بۆ هەر هەزار کەسێک 180 ئۆتۆمبێل هەیە، ئەوەش مانای وایە بەراورد بە ژمارەی دانیشتووان، ئۆتۆمبێل کەمە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: 3ی ئازار وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، بە گوێرەی دوایین ئامارەکان لە ساڵی 2024، ژمارەی ئۆتۆمبێل لە عێراق گەیشتووەتە هەشت ملیۆن.
لێدوانی فەرمی: ئەسیر غەریری، وەزیری بازرگانیی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا: لە وڵاتانی گەشەسەندوو و یان کەم گەشەسەندوو بۆ هەر 1000 کەسێک، 200 بۆ 300 ئۆتۆمبێل لە وڵاتەکەدا هەیە.
زانیاریی زیاتر: ئەنجوومەنی ئابووری توێژینەوەیەکی لەمبارەیەوە کردووە و دەرکەوتووە لە عێراق بۆ هەر 1000 کەسێک، 180 ئۆتۆمبێل لە وڵاتدا هەیە ئەوەش مانای وایە ژمارەی ئۆتۆمبێل بەو شێوەیەی باس دەکرێت زۆر نییە و بەراورد بە ژمارەی دانیشتووان ئۆتۆمبێلمان کەمە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا