
دوو تاوەری گەورەی کارەبا لە عێراق
ئاڤا نیوز
لێخۆشبوونی سزاکانی ئەمریکا بۆ هاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوە بۆ عێراق کۆتایی هات و هۆشداری لەبارەی کەمبوونەوەی کارەبا دەدرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمریکا کۆتایی بە بڕیاری لێخۆشبوون بۆ ئەو سزایانە هێنا کە پێشتر وەک هاوکاری و ئاسانکارییەک بۆ عێراق دەریکردبوو تاوەکو بتوانێت غازی سروشتی لە ئێرانەوە هاوردە بکات.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: ئەم بڕیارەی ئەمریکا ئاسۆی بێکارەبایی و ئەگەری کەمبوونەوەی دابەشکردنی کارەبای نیشتمانی لە چەند مانگی داهاتوودا لە عێراق بەرز دەکاتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی لە وەرزی گەرما و هاویندا خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما زیاد دەکات.
لێدوانە فەرمییەکان: نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، “وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڕیاری لێخۆشبوونی کڕینی کارەبای لەلایەن عێراقەوە لە ئێران نوێنەکردەوە". هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات، "ئەم بڕیارە هاوتەریبە لەگەڵ یاداشتنامەی دووەمی سەرۆکایەتیی ئاسایشی نیشتمانی و دڵنیایی دەدات کە ئێمە ڕێگە نادەین بەهیچ شێوەیەک یارمەتی ئابووری و دارایی ئێران بدرێت".
باکگراوند: بڕیاری لێخۆشبوونی پێشوو کە 120 ڕۆژبوو لە سەردەمی جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکادا درابوو، ڕۆژی شەممە کۆتایی هات. بەڵام ئیدارەی نوێی ئەمریکا بەسەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ ئەم لێخۆشبوونەوەی ڕەتکردەوە و دەڵێن، بڕیارەکە لەچوارچێوەی هەڵمەتی “زۆرترین فشار”ـە بەسەر ئێراندا، کە ئامانج لێی سنووردارکردنی هەژموونی ئێرانە لە ناوچەکە و ڕێگریکردنە لە پێشێلکردنی سیستمی دارایی عێراق لەلایەن تارانەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا