هەردوو خانەنشینی كوردستان و عێراق پرسی لێبڕینی 10%ـی مووچەی بنەڕەتی چارەسەر دەكەن
- بزنس
- 10 ئازار

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق
ئاڤا نیوز
هەردوو خانەنشینی هەرێمی كوردستان و عێراق، سەرقاڵی ئامادەكردنی پاكێجێكی هاوبەشن بۆ چارەسەركردنی كێشەیەكی مووچەی خانەنشینان كە پەیوەندیی بە هاوتاكردنی مووچەكانیان هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەو خانەنشینانەی لە 1-1-2014 لە سەدا 7ـی مووچەی بنەڕەتییەكەیان گێڕدراوەتەوە بۆ سندووقی خانەنشینی تا ڕێككەوتی 1-7-2024، ئێستا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی كوردستان لەگفتوگۆدایە لەگەڵ عێراق بۆ ئەوەی ڕێژەكە بكرێتە 10% و هاوتای خانەنشینانی عێراق بكرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئێستا خانەنشینی هەرێمی كوردستان و عێراق گفتوگۆ لەسەر كێشەی پارەی خانەنشینان دەكەن، ئەو خانەنشینانەی كە ڕێژەی 3%ـی مووچەی بنەڕەتییان لە ماوەی ئەو 10 ساڵە نەدراوە، بەشێوەی قیست لە خانەنشینان و فەرمانبەران وەربگیرێتەوە بۆ ئەوەی بەبێ كێشە مووچەی خانەنشینی بەپێی یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2014ـی یەكگرتووی عێراق وەربگرن.
باكگراوند: مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە 9ـی ساڵی 2014 جێبەجێ بکرێت، دوای چەندین گفتوگۆ، لە سەرەتای مانگی شووباتەوە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا گەیشتە ڕێککەوتن بۆ جێبەجێكردنی یاسا یەکخراوەکە كە بەگوێرەی هاوتاكردنەكە.
پێشتریش مریەم عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای وتبوو: مووچەی ئەو خانەنشینانە هاوشێوەی خانەنشینانی تر دەبێت. لە بنەڕەتدا مووچەی خانەنشینییان بەپێی بڕوانامە و ساڵانەی خزمەت بۆ دانراوە، بەڵام مووچەی بەشێکیان کەم بووە، لەمەودواش بەمشێوەیە دەبێت:
- کەمترین مووچەی خانەنشینی زیندوو 500 هەزار دینار.
- خانەنشینی مردوو 400 هەزار دینار، واتە ئەو مووچەیەی بە میراتگرەکانی دەدرێت بەمشێوەیەیە ئەبێت:
*یەک میراتگر: سەدا 80ی مووچە، واتە 320 هەزار دینار.
*دوو میراتگر: سەدا 90ی مووچە، واتا 360 هەزار دینار.
*سێ میراتگر: سەدا سەدی مووچە، واتە 400 هەزارەکە بەتەواوی وەردەگرن.
لەلایەکی دیکەوە: ئەگەر مینحە 100 هەزارییەکەش دەستپێبکاتەوە کە دەدرێتە ئەو خانەنشینانەی مووچەیان لە ملیۆنێک کەمترە، ئەویشیان پێدەدرێت، واتە: نزمترین مووچەی خانەنشینانی زیندوو کراوەتە 500 هەزار و 100 هەزاریش دەرماڵەی بارگرانی ژیانیان بۆ دەچێتە سەر و دەبێتە 600 هەزار
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وردبینی تەواو بوو؛ کەی مووچەی مانگی چوار دەنێردرێت؟
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دیوانی چاودێری دارایی عێراق: 25%ی فەرمانبەرانی کوردستان مووچەیان بەبانکی کراوە