یەکێک لە دیمەنەکانی ناو مزگەوتەکە دوای کوژاندنەوەی ئاگرەکە
ئاڤا نیوز
دوێنێ چەند ساتێک بەر لە کاتی ڕۆژوو شکاندن، ئاگر لە مزگەوتی گوندی ئاروزەر لە قەزای پێنجوێن كەوتەوە و زیانێكی زۆری بە مزگەوتەكە گەیاند، بەڵام ئەوەی جێی سەرنج بوو، قورئانەکان هیچ زیانێكیان بەرنەكەوتبوو.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی دوێنێ لە سەروبەندی فتاركردنەوە و ڕۆژووشكاندن، ئاگر لە مزگەوتی گوندی ئاروزەر لە قەزای پێنجوێن كەوتەوە، ئەم ڕووداوە ناخۆشە ڕۆژووشكاندنەكەی لەبیر دانیشتووانی گوندەكە بردەوە و هەمووان سەرقاڵی كوژاندنەوەی ئاگرەكە بوون. هەرچەندە ئاگرەکە بێ هیچ زیانێكی گیانی كۆتایی هات، بەڵام زیانێكی زۆر بەر مزگەوتەكە كەوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: قورئانەكانی نێو مزگەوتەكە هیچ زیانێكیان بەرنەكەوتبوو و نەسووتان، لەكاتێكدا ئاگر گەیشتبووە تەواوی بەشەكانی مزگەوتەكە كە بۆ هەمووان جێگەی سەرسوڕمان و سەرنج بوو.
ئەمەش بزانە: ئەمڕۆ ژمارەیەك لە خێرخوازان و خەڵكی ناوچەكە ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ نۆژەنكردنەوەی مزگەوتەكە.
زانیاریی زیاتر: لە شەوی سەری ساڵ خەڵکی گوندەكە لەم مزگەوتە كۆبوونەوە و تا بەرەبەیان سەرقاڵی قورئان خوێندن و خودا پەرستی بوون کە وێنەکانی لە پەیجی ئاڤا میدیا بڵاوکرانەوە بووە جێی سەرنج و دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە