
ژمارەیەکی زۆر لە مین کە لەناوچە و زەوییە مینڕێژکراوەکان هەڵگیراوەتەوە
ئاڤا نیوز
هەرچەندە لە هەرێمی كوردستان تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی كاروباری مین بەردەوامن لە پاككردنەوەی زەوییە مینڕێژكراوەكان، بەڵام هێشتا 200 ملیۆن مەتر دووجا زەویی مینڕێژكراو ماوە كە پاكنەكراوەتەوە.
وێنە گەورەكە: لەگەڵ نزیكبوونەوەی وەرزی بەهار، ڕووداوەكانی تەقینەوەی مین لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان زیاتر دەبن و بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری مینیش هۆشیاری بە هاووڵاتییان دەدات نزیكی ناوچە مینڕێژكراوەكان نەبن.
لێدوانی فەرمی: عەلی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری مین لە پارێزگای هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار، كەسانێك بۆ چنینەوەی گژوگیای بەهاری ڕوو لە ناوچە شاخاوییەكان دەكەن، تیمەكانی هۆشیاریی بەڕێوەبەرایەتیمان چالاكییەكانیان بۆ هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتییان بۆ ئەوەی نزیكی ناوچە مینڕێژكراوەكان نەكەون، چڕتر کردووەتەوە، پێویستە ئەو كەسانەی كە گیای بەهارە دەچننەوە، وریا بن و نەچنە نزیك ئەو زەوییانەی كە مینڕێژكراون.
زانیاریی زیاتر: بەپێی گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری مین، لە سەرجەم زەوییە مینڕێژكراوەكان نیشانە و هێمای ناوچەی مینڕێژكراو هەیە و هاووڵاتییان پێیان ئاشنان، بەڵام هەندێك جار گوێی پێنادەن و سەركێشی دەكەن.
ژمارەكان وادەڵێن: بەپێی ئاماری دەزگای گشتی كاروباری مین:-
- ساڵی 2024 شەش حاڵەتی تەقینەوەی مینی چێندراو لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان هەبووە و سەرجەم حاڵەتەكان تەنیا بریندار بوونە.
- ئەمساڵ، تاوەكوو ئێستا تەنیا یەك حاڵەتی بەركەوتنی مین بووە كە لە سنووری قەزای ڕواندز ڕووی داوە و كەسێك گیانی لەدەست داوە.
- لە هەرێمی كوردستان 200 ملیۆن مەتر دووجا زەویی مینڕێژكراو هەیە و هێشتا پاككنەكراونەتەوە.
- قەزای پێنجوێن لە پلەی یەكەم و باڵەكایەتی لە پلەی دووەمی ئەو ناوچانەی هەرێمی كوردستان دێن كە زۆرترین مینیان لێ ماوە.
- نزیكەی 14 هەزار كەمئەندامی تەقینەوەی مین لە هەرێمی كوردستان هەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەوانی هەڵەبجە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە