
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە
ئاڤا نیوز
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە پێیوایە هەڵبژاردنی "گەندەڵکاران" هەژاری و ماڵوێرانی لێدەکەوێتەوە، داواش دەکات خەڵکانی داوێن پاک هەڵبژێردرێن.
وێنە گەورەکە: بڕیارە مانگی 10ـی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت، چاوەڕوان دەکرێت ڕکابەرییەکی تووند لەنێوان لایەنە سیاسییەکان هەبێت و گۆڕانکاریش لە نەخشەی سیاسیی ئێستای عێراق ڕووبدات.
چیرۆکی سەرەکی: موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە لەمیانی پێشکەشکردنی وتاری هەینی لە پارێزگای نەجەف ڕایگەیاند: "هەڵبژاردنی کەسێکی نا شایستە و گەندەڵ، بەرەو هەژاری و ماڵوێرانی دەتبات، بەپێچەوانەشەوە هەڵبژاردنی کەسێکی بەتوانا و داوێن پاک، داهاتوویەکی پڕ خێر و بەرەکەتت بۆ دەهێنێت".
زانیاریی زیاتر: لە کۆتایی وتارەکەی، سەدر بە ئامادەبووانی گوت، "لە خەڵکی ئیماندار و خواپەرست بن و مەچنە ڕیزی سەرپێچیکاران ".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕەوتی نیشتمانیی شیعە -پێشتر ڕەوتی سەدر بوو- لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2021 بەشداریی کرد و زۆرترین کورسی لەسەرتاسەری عێراق بەدەستهێنا(73 کورسی)، دواتر بەهۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی شیعە لەسەر پێکهێنانی حکومەت، ساڵی 2022 لە پەرلەمان و پرۆسەی سیاسی کشایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئەمشەو 170 حاجی دیكە دەگەنەوە خاكی هەرێمی كوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مووشەکێک بەر باڵەخانەیەکی نزیک باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران کەوت