
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوی ئێران بەتووندی ئیدانەی گەڕی نوێی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی دەکات و بە بەشێک لە سیاسەتی "دووڕوویی" ئەمریکا ناوزەند دەکات.
وێنە گەورەکە: لە کاتێکدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا نامەی دەربڕینی ئامادەیی ئەمریکای بۆ دانوستاندن لەگەڵ ئێران بۆ ڕابەری باڵای وڵات ناردووە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا گەڕێکی نوێی سزاکانی بۆ سەر ئێران ڕاگەیاند و سزاکان موحسین پاکنەژاد، وەزیری نەوتی ئێران و ژمارەیەک کۆمپانیا و کەشتی گواستەوەی نەوتی خاوی ئێران دەگرێتەوە، وەزارەتی دەرەوی ئێرانیش ئەم سیاسەتەی ئەمریکا بە سیاسەتی دژیەکی و دووڕوویی ناوزەند دەکات.
لێدوانی فەرمی: ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا پێچەوانەی بانگەوازی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ و دانوستاندن لەگەڵ ئێران و بەشێکە لە سیاسەتی "دووڕوویی" ئەمریکا.
زانیاریی زیاتر: "گەڕی نوێی سزاکانی ئەمریکا فشار و دژایەتی ئەمریکایە بۆ سەر وڵاتانی سەربەخۆ و پێشێلکاری دژ بە یاسایە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا و، هەڕەشە و مەترسییەکان بۆ سەر ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی زیاتر دەکات".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە دوایین چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانیدا، لە ئەگەری ڕازینەبوونی تاران بە دانوستاندن لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی هەڕەشەی بەکارهێنانی هێزی سەربازی دژ بە ئێران کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا