بڕیاری لێخۆشبوون لە باج و گومرگ و کرێی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل بۆ وارسی شەهیدان دەدرێت
- عێراق
- 15 ئازار

ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق بڕیاری لێخۆشبوون لە باج و گومرگ و ژمارەکردنی ئۆتۆمبێل بۆ وارسی شەهیدان و بۆ یەکجار دەدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بنەماڵەی شەهیدان دەتوانن سوودمەند بن لە لێخۆشبوونی گومرگی دوای پەیڕەوکردنی ڕێکارە تایبەتەکان لەڕێگەی لینکی ئەلیکترۆنیەوە کە بەمنزیکانە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە بۆ ئاسانکاریی پرۆسەی پێشکەشکردن و بەدەستهێنانی لێخۆشبوونەکە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی دەزگای شەهیدانی عێراق، بە پشتبەستن بە حکومەکانی ماددە 13 لە یاسای ژمارە 23ـی ساڵی 2024، کەسوکاری شەهیدان حکومەکانی ئەو یاسایە و یاسای قەرەبووکردنەوەی ئەوانەی بەهۆی ئۆپەراسیۆنە جەنگییەکان و هەڵە سەربازییەکان و کردەوە تیرۆریستییەکان زیانمەند بوون، دەیانگرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ڕێنماییەکان، لێخۆشبوون لە باجی گومرگی و ژمارەی ئۆتۆمبێل بۆ یەکجار دەبێت.
حاڵەتەکانی لێخۆشبوون بۆ بنەماڵەی شەهید:
ئەو خێزانانەی یەک شەهیدیان هەیە بۆ ئەم حاڵەتانەی خوارەوە لە یەک ئۆتۆمبێل دەخشرێن:
1- دایک و باوکی شەهید، یان یەکێکیان لە ئەگەری مردنی ئەوی دیکە.
2- ژن و منداڵەکانی شەهید، تەنانەت ئەگەر چەندین ژنیشی هەبێت.
3- هاوسەر و منداڵەکانی شەهید.
4- نەوەکانی شەهید (منداڵەکانی کوڕ و کچ) کە یاسای ژمارە 2ی ساڵی 2016 دەیانگرێتەوە.
5- خوشک و برا حەقی شەهید لە ئەگەری نەبوونی خوشک و برای حەقی، لێخۆشبوون بۆ زڕ خوشک و برای شەهید بۆ ئەم حاڵەتانەی خوارەوە دەبێت.
- شەهیدەکە سەڵت بووبێت و دایک و باوکی کۆچی دواییان کردبێت.
- شەهیدەکە جیابووبێتەوە هیچ منداڵێکی نەبووبێت و دایک و باوکی کۆچی دواییان کردبێت.
- شەهیدەکە ژنەکەی مردبێت و منداڵی نەبێت و دایک و باوکی کۆچی دواییان کردبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا