
کۆبوونەوەی سەرۆککۆماری عێراق و وەزیری دەرەوەی سووریا. وێنە - سەرۆکایەتی کۆمار
ئاڤا نیوز
بەرپرسی کاروباری کۆماری عێراق لە دیمەشق ڕایدەگەیێنێت، لە ڕۆژانی داهاتوودا شایەتی باشتربوونی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان سووریا و عێراق دەبن، لە بارەی چالاککردنی هاوکارییە هاوبەشەکان لە هەموو ئاستەکاندا.
چیرۆکی سەرەکی: دوای نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی 2025-03-14، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ فوئاد حوسێن، هاوتا عێراقییەکەی و سەرۆککۆمار وسەرۆکوەزیرانیش کۆبووەوە.
لێدوانی فەرمی: یاسین شەریف حەجیمی، بەرپرسی کاتیی کاروباری کۆماری عێراق لە دیمەشق ستایشی دیداری ئەم دواییەی سەرۆککۆماری عێراق و ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریای کرد کە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات بوو.
لە ئەنجامی کۆبوونەوەکەدا ڕێککەوتنێک بۆ دامەزراندنی ئەنجوومەنی هەماهەنگیی سیاسی و ڕاوێژکاری سووری عێراقی لە نێوان هەردوو وڵاتدا کراوە، ئێستادا کار لەسەر ئامادەکردنی کارنامەیەک بۆ ئەم ئەنجوومەنە دەکرێت.
هەرکات کارنامەکە تەواو بوو، دەخرێتە بەردەم لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەردوو وڵات بۆ ئەوەی بە فەرمی پەسەند بکرێت و لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتدا جێبەجێ بکرێت.
ئەمەش بزانە: دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکەیان، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا ڕایگەیاند: لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی تاوتوێی پێکهێنانی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا