ڕاوێژکارێکی سوودانی: پەیوەندییەکانی بەغدا و واشنتن ئەرێنین و هەماهەنگی بەردەوام هەیە
- عێراق
- 16 ئازار

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری سیاسی دەڵێت، بەدەرکردنی عێراق لە لیستی ئەو وڵاتانەی ئەمریکا پێدانی ڤیزایان لەسەر توند ناکات، نیشانەی ئەوەیە کەشێکی ئەرێنی بەسەر پەیوەندییەکانیاندا زاڵە و هەماهەنگی بەردەوامیش هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕەشنووسی پڕۆژەیەکی ئامادە کردووە بۆ دیاریکردنی وڵاتان بەسەر سێ ئاستدا بۆ پێدانی ڤیزا، لەو چوارچێوەیەشدا ڕێکارەکانی پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیانی 43 وڵات توندتر دەکرێن؛ عێراق یەکێک نابێت لەو وڵاتانە.
لێدوانی فەرمی: فەرهاد عەلائەدین، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری سیاسی دەڵێت: پەیوەندییەکانی واشنتن و بەغدا کەشێکی ئەرێنی بەسەریاندا زاڵە و هەماهەنگی بەردەوامیش هەیە، ئەوەش ڕەنگدانەوەی ئاستی پەیوەندییەکان و لێکتێگەیشتە هاوبەشەکانە لە سەرجەم بوارەکان.
زانیاریی زیاتر: "بەدەرکردنی عێراق لە توندکردنەوەی ڕێکارەکانی پێدانی ڤیزای ئەمریکی، نیشانەی بەهێزیی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵاتە و عێراق بەردەوام دەبێت لە بواری ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، بەهێزکردنی هاوبەشی هەرێمی و نێودەوڵەتی، بەردەوامی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق". ڕاوێژکارەکەی سوودانی وادەڵێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا