
دیمەنی حەبە هۆشبەرەکان دوای دەستبەسەرداگرتن. وێنە - وەزارەتی ناوخۆی عێراق
ئاڤا نیوز
لە عێراق بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر، دەستبەسەر بارهەڵگرێدا دەگیرێت کە بڕی یەک تۆن و 100 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری پێ بووە و لە سووریاوە لەڕێگەی تورکیاوە هاتۆتە ناو خاکی عێراق.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بەهاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان، دەستیانبەسەر بارهەڵگرێکدا گرتووە کە لە سووریاوە بە خاکی تورکیادا هاتووەتە عێراق و 1100 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری پێ بووە.
لێدوانی فەرمی: عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، لە بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی سعوودیەوە زانیارییان پێگەیشت لەسەر بارهەڵگرێک کە ماددەی هۆشبەری تێدایە، لەسەر بڕیاری دادگای ڕەسافە و بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە هەولێر و سلێمانی، دەستیان بەسەر بارهەڵگرەکەدا گرت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بارهەڵگرەکە لە سووریاوە بە خاکی تورکیادا هاتووەتە عێراق و تۆنێک و 100 کیلۆگرام حەبی کاپتاگۆنی پێ بووە، لە پاڵ دەستبەسەرداگرتنی ئەو بڕە زۆرەی ماددەی هۆشبەر، ئەوانەشی تێوەگلاون دەستگیرکران و تۆڕەکەیان هەڵوەشێنرایەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵی ڕابردوو لە عێراق 14 هەزار کەس بەتۆمەتی پەیوەست بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون، دەستیش بەسەر زیاتر لە شەش تۆن ماددەی هۆشبەردا گیراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا