
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. وێنە - ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران
ئاڤا نیوز
هەرچەندە بۆ ساڵیادی هەڵەبجە و گۆڕە بە کۆمەڵەکان ئەمڕۆ لە عێراق پشووی فەرمی بوو، بەڵام سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تەنیا باسی ڕۆژی نیشتمانی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی کردووە، هیچ ئاماژەیەک بە ناو و تاوانی هەڵەبجە ناکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ بۆ یادی كیمیابارانی هەڵەبجە، ئەنفال، گۆڕە بە كۆمەڵەكان، ڕاپەڕینی شەعبانیە و كوشتنی زانایان، لە عێراق پشووی فەرمی بوو، میدیای فەرمی عێراقیش پرسی نیشتمانی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی کردووەتە دۆسیەی ڕۆژ و کەمتر ئاماژە بە هەڵەبجە دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا کە بۆ ڕۆژی نیشتمانی گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا بڵاویکردووەتەوە، تاوانەکانی ڕژێمی بەعس لە سەرانسەری وڵات یاد دەکاتەوە و دەڵێت، " شەرمەزاریی بۆ بکوژان و تاوانباران و هەموو ئەوانەی کە پاساو بۆ تاوانەکانیان دێننەوە".
دەقی پەیامەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق:
٠ لە ڕۆژی نیشتمانی گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا، بە شانازییەوە قوربانیدانی سەدان هەزار کەس لە ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە سەرانسەری وڵاتدا بەبیر دەهێنینەوە، ئەوان ڕووبەڕووی خراپترین دیکتاتۆرییەت بوونەوە، کە هەموو جۆرە توندوتیژی و دڕندەیی و کوشتنێکی ئەنجامدا.
٠ عێراقییەکان گیانی خۆیان لە پێناو ئازادیی و شکۆی نیشتماندا بەخشی، ئەمڕۆ ئێمە لە سایەی ئەو قوربانییە مەزنانە، لە سێبەری سیستمێکی دیموکراسیدا دەژین، کە تێیدا هەمووان ئەو مافەی خۆیان بەدەست هێناوە کە دەستوور دەستەبەری کردووە، ئەمەش پێویستی بەوەیە هەموومان زۆرترین هەوڵ بدەین بۆ ئەوەی نیشتمان و هاووڵاتییانمان بە شکۆمەندی بمێننەوە و ژیانێکی شایستەیان هەبێت.
٠ درود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی عێراق و ڕووڕەشی و شەرمەزاری بۆ بکوژان و تاوانباران و هەموو ئەوانەی کە پاساو بۆ تاوانەکانیان دێننەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا