
فۆڕمی ڕێنمایی چۆنیەتی وەرگرتنی پارەکە
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ IOM فۆڕمێکی بڵاوکردوەتەوە و ڕایگەیاندووە، ئەو ئافرەت و خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی خاوەن کارن و دەیانەوێت پڕۆژە بازرگانییەکەیان گەورەتر بکەن، دەتوانن سوودمەند بن لەو بەخشینەی ڕێکخراوەکە تەرخانی کردووە.
مەرجە سەرەکییەکان: مەرجی ڕێکخراوەکە ئەوەیە، ئەو ئافرەتەی فۆڕمەکە پڕ دەکاتەوە دەبێت ڕەگەزنامەی عێراقی هەبێت، پڕۆژەکەی زیاتر لە ساڵێک بێت کار بکات و بەلایەنی کەمەوە کرێکارێکی هەبێت. جگە لەوە پڕۆژەکە تەنیا بۆ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕینە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەی خۆ تۆمارکردن لە 2025-03-16، دەستیپێکردووە تا 2025-03-27، بەردەوام دەبێت. ڕێکخراوەکە پارە ناداتە ئەمجۆرە پڕۆژانە:
٠ شتومەکی سەربازی و چەک.
٠ پلاستیکی یەکجار بەکارهێنراو وەک (کوپ، شووشە، کیسە، کەلوپەلی مەتبەخ، قاپ و قاچاخ).
٠ ماددە زیانبەخشەکانی وەک تووتن، کهول و ڤەیپ و نێرگەلە.
٠ ئامێری پزیشکی و پێداویستی پزیشکی.
٠ مۆلیدە.
بۆچی گرنگە: ڕێکخراوەکە بڕی ئەو پارەیەی دەیبەخشێت لەنێوان شەش ملیۆن و 500 هەزار دینار تا 39 ملیۆن دینار دیاری کردووە، وە نە زیادەی دەچێتەسەر و نە لێیان وەردەگیرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز