سوودانی و وەزیری وزەی تورکیا پرسی هەناردەکرنەوەی نەوتی کوردستان تاوتوێ دەکەن
- عێراق
- 17 ئازار

کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا پرسی هەناردەکرنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی دیکە پەیوەست بە کەرتی وزە تاوتوێ دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا پێشوازیی لە ئالپئارسلان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکە سوودانی پەرۆشیی حکومەتی دووپاتکردەوە بۆ بەرزکردنەوەی هاریکاری هاوبەش لەگەڵ کۆمپانیا تورکییەکان لە کەرتە جیاجیاکاندا، جگە لە هاریکاری لە کەرتی وزە، کە حکومەت کار لەسەر هەمەچەشنکردنی دەکات، لەوانەش زیادکردنی پێدانی کارەبا لەڕێگەی پێکەوەگرێدانی هاوبەشەوە.
-سوودانی ئاماژەی بە هەوڵە بەرچاوەکانی حکومەتدا لە پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە، دانوستانیش لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە بۆ چارەسەرکردنی هەندێک کێشەی تەکنیکی پەیوەست بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن.
لەلایەکی دیکەوە: وەزیری وزەی تورکیا خواستی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری زیاتر لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا دەربڕی، لەوانەش پڕۆژەی پاڵاوگە و پیشەسازی پترۆکیمیایی، هاوکات گرنگی هەناردەکردنی نەوت لە بەسرە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی یەکشەممە ئالپئارسلان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا سەردانی عێراقی کرد و لە بەغدا لەگەڵ هەریەک لە وەزیری نەوت، وەزیری کارەباو وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووەوە، ئێوارەی هەمان ڕۆژ سەردانی هەولێری کرد و لە میانی سەردنەکەیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا، بە تایبەتی لە بواری وزەدا تاوتوێ کرا.
-هاوکات هەردوولا هاوڕابوون لە سەر نەهێشتنی هەموو ئاستەنگ و بەربەستەکانی بەردەم هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان لە زووترین کاتدا.
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی پۆستێکی ئالپئارسلان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا لە تۆڕی ئێکس، ئەم دیدارەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و پێش سەردانەکەی بووە بۆ هەولێر.
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ زیانی هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی خێرای ئەمریکا لەبارەی داواکاریی ئیسرائیل بۆ شەڕ دژی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە درۆن و مووشەک تەلئەڤیڤی بۆردوومان کردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئێران دەکاتە ئامانج
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی داوا لە ئێران دەکات عێراق لە جەنگی ئیسرائیل تێوەنەگلێنێت
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق 24 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی هەماهەنگی لەگەڵ ئوردن و کوەیت و تورکیا دەکات