بایکۆتی مامۆستایان لە گەرمیان کۆتاییهات و دەرگای قوتابخانەکان دەکرێتەوە
- کوردستان
- 17 ئازار

مامۆستا و قوتابییان لە هۆڵەکانی وانە وتنەوە. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لە سنووری گەرمیان بایکۆتی مامۆستایان کۆتاییهات، بڕیارە دەرگای قوتابخانەکان بکرێتەوە، پشووەکانیش ئەو قوتابخانانە ناگرێتەوە کە بایکۆتیان کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی ناڕەزایەتی و بایکۆتی مامۆستایانی قوتابخانەکان لە سنووری گەرمیان دەرگای قوتابخانەکان بە ڕووی قوتابییان داخرا بوو، بڕیارە سبەی سێشەممە دەرگای قوتابخانەکان بە ڕووی قوتابیان بکرێتەوە، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو ماوەیەی کە بایکۆت کراوە، پشووەکان نایانگرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: عەدنان حوسێن، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 2025-03-17، لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی گەرمیان کۆبووینەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنووری گەرمیان، لە کۆبوونەوەکە زیاتر لە 150 بەڕێوەبەری قوتابخانە بەشدار بوون، بە کۆی دەنگ، بڕیاردرا سبەی سێشەممە دەرگای قوتابخانەکان بکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان، دەڵێت، ھەموو بەڕێوەبەرەکان ئیمزایان کردووە و ڕازیبوون بەوەی کە لە سبەیەوە دەرگای قوتابخانەکان بکرێنەوە و کۆتایی بە بایکۆت بھێنن، سەرجەم قوتابخانەکانی ناوشار و دەرەوەی شاریش دەست دەکەنەوە بە خوێندن و پێویستە قوتابیان بڕۆنەوە دەست بە خوێندنی وانەکانیان بکەنەوە.
باکگراوند: دوای تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی خوێندنی 2024-2025، مامۆستایانی سنووری گەرمیان بەهۆی دواکەوتنی مووچە بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند، جگە لە پۆلەکانی نۆ و دوانزە، قوتابیانی دیکە نەچوونەوە پۆڵەکانی خوێندن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بۆردوومان دەکات
- عێراق
- 26 خولەک لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی جەخت لە بڕیارێکی لەبارەی مووچەی پلە باڵاکان دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
100 کورسی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی عێراق دابین دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەیان هاووڵاتی کوردستان لە تایلەند گیریان خواردووە و ناتوانن بگەڕێنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مووشەکێک لە ناوچەی قەرەداغی سلێمانی کەوتەخوارەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت