
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە لە وەڵامی پرسیاری یەکێک لە شوێنکەوتووانی سەبارەت بە نەشتەرگەری جوانکاری دەڵێت، " کێشەی نییە ئەگەر سنوورداربێت "، بۆ یاری ئۆنۆش مەرج دادەنێت.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە لە کاری سیاسی دوورکەوتەوە، ئێستا لە نووسینگەکەی خۆی لەپارێزگای نەجەف بەردەوام وەڵامی پرسیاری شوێنکەوتووان و لایەنگرانی لە "چوارچێوەی شەریعەت و یاسا" دەداتەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی بڵاوکراوەیەک کە واژۆی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعەی لەسەرە، لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە نەشتەرگەری جوانکاری دەڵێت: کێشەى نییە ئەگەر ئاکامی حەرامی لێنەکەوێتەوە لەکاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکە و دوای ئەنجامەکەی، وەک سەرنجڕاکێشانی خەڵکی و کەسانی بێ ئیرادە و نامەحرەم و هاوشێوەکانی.
لە لایەکی دیکەوە: لە وەڵامی پرسیارێکی دیکە لەبارەى یاریى ئونۆوە سەدر دەڵێت، ئەگەر ئەو یارییە بەمەبەستی قومار و یاریکەرەکان لە کار و ئەرکى ئایینی و شەریعەت دوورنەخاتەوە، هاوکات ببێتە ئامرازێک بۆ کۆبوونەوەى خێزان، ئەوا هیچ کێشەیەکی لەسەر نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا