مەراسیمی ڕیزگرتن لە کارەساتی هەڵەبجە لە کۆشکی کۆماری عێراق. وێنە؛ سەرۆکایەتی کۆماری عێراق
ئاڤا نیوز
ئەگەرچی دوێنێ ساڵیادی كیمیابارنی هەڵەبجە بوو، بەڵام ئەمڕۆ سەرۆکكۆمارە كوردەكەی عێراق یادی قوربانیانی كارەساتەكەی كردەوە.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی 16ـی سێ، ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجەیە و دوێنێ لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان كاتژمێر 11:05 خولەك لە هەموو شوێنێك هەمووان چەند خولەكێك بۆ گیانی پاكی شەهیدانی ئەو كارەساتە وەستان، لە بازاڕ و شوێنە گشتییەكان و دامودەزگاكانی حكومەت و لە هەموو شوێنێك ماتەمینی ڕاگەیێنرا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەمڕۆ كە 17ـی مانگە و ڕۆژێك بەسەر ئەو ساڵیادەدا تێپەڕیوە، لەتیف ڕەشید، سەركۆماری عێراق، لە سەرۆكایەتیی كۆمار ڕێوڕەسمی ماتەمینی ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجەی ئەنجام دا، كە تێیدا ژمارەیەك لە باڵیۆزی وڵاتان لە عێراق ئامادەی بوون، هۆكاری ئەو دواكەوتنەی سەرۆككۆماری عێراق كە خۆیشی كوردە، نازانرێت، ئاخۆ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە دوێنی پشوو بووە و دەوام نەبووە یاخود هۆكاری دیكەی هەیە.
لە لایەكی دیكەوە: سەرۆكایەتیی كۆماری هەواڵەكەی بڵاوكردووەتەوە بەڵام خەڵكێكی زۆر بە كورد و عەرەبەوە بە تەنزەوە بۆیان نووسیوە، هێشتا زووە، عەرەبەكان بۆیان نووسیوە تازە بەئاگا دێن، كوردەكانیش گلەییان كردووە كە لەو ڕێوڕەسمەدا یەك وشەی كوردیش نەگوتراوە نە لەلایەن سەرۆككۆمارەوە نە لەلایەن ڕێكخەرانی مەراسیمەكەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- تەندروستی
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
- جیهان
- 51 خولەک لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لەسەر چەند پرۆژەیاسایەکی گرنگ کۆدەبێتەوە
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی باڵیۆزە نوێیەکانی عێراق کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە