
هاووڵاتییەک پاسپۆرتی عێراقی بەدەستەوەیە
ئاڤا نیوز
هەڵگرانی ڕەگەزنامەی عێراقی لە وڵاتانی ئەوروپا بۆ مامەڵەی پاسپۆرت و کارتی نیشتمانی ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر بوونەتەوە، ئەمەش بەهۆی سستی لە ڕاییکردنی مامەڵەی خەڵک.
وێنە گەورەکە: بەشی زۆری ئەو عێراقی و کوردانەی لە وڵاتانی ئەوروپا پێویستیان بە مامەڵەی پاسپۆرت یان کارتی نیشتمانی هەیە، تەنیا دەتوانن لە باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەڵمانیا مامەڵەکانیان بکەن، بەڵام فشارێکی زۆر لەسەر باڵیۆزخانە هەیە و ئاستەنگی زۆر بۆ خەڵک دروست بووە.
لێدوانی فەرمی: عەمید سالار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لەبەر ئەوەی خەڵکێکی زۆری دانیشتووی ئەوروپا کێشەکەیان گەیاندووەتە پاسپۆرتی سلێمانی و بەدواداچوونمان کردووە، لەسەر ئەم کێشەیە نوسینگەی پەرلەمانی عێراق لە سلێمانی نوسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کردووە بۆ ئەم کێشەیە و چاوەڕێی وەڵامدانەوەین.
عەمید سالار کێشەکانی مامەڵەی پاسپۆرت و کارتی نیشتمانی بۆ عێراقییەکانی دانیشتووی ئەوروپا بەمجۆرە خستەڕوو:
- مامەڵەی کارتی نیشتمانی و پاسپۆرتیش تەنیا لە باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەڵمانیا هەیە، کورد و عێراقیانی وڵاتانی دیکەش دەبێ سەردانی ئەڵمانیا بکەن.
- هاوڵاتییان کاتێک دەیانەوێت پەیوەندی بە باڵیۆزخانەی عێراق لە بەرلین بکەن ناتوانن بە ئاسانی پەیوەندی بکەن، لە هەفتەیەکدا سێ خولەک حجزی ئەلیکترۆنی بۆ مامەڵەی پاسپۆرت دەبێتەوە.
- لە هەفتەیەکدا 10 هەزار کەس تەقدیمی دەکات، بەڵام 200 کەس بەڕێ دەکەن.
- لە فرانکفۆرت دەبێت خۆت سەردانی کونسوڵخانە بکەی، جاری وایە خەڵک شەش سەعات ڕێگای بڕیووە تەنیا بۆ ناونوسین، کەچی پێی دەڵێن خۆمان تەلەفونت بۆ دەکەینەوە. کاتێک تەلەفونت بۆ دەکەنەوە ئەگەر یەکجار هەڵی نەگری نۆرەگرتنەکەت دەفەوتێ.
- لەناو باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەڵمانیا، بەشی پاسپۆرتی تەنیا دوو کۆمپیوتەر هەیە.
- ئینتەرنێتەکەیان خاوە، تا وێنەیەک دەگرێت کاتێکی زۆری دەوێت.
- فەرمانبەریان کەمە، لە هەندێ باڵیۆزخانەی عێراق لە وڵاتانی ئەوروپا ژمارەی کارمەندیان زۆرە و لە هەندێکی کەمە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بە پێشکەوتنەکانی هەژماری من سەرسامە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا کۆدەبێتەوە
- بیروڕا
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانى بەردى بناغەى قۆناغێکى نوێی پەیوەندى لەگەڵ ئەمەریکا دانا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کوەیت وڵاتینامەی هەزار و 292 کەس هەڵدەوەشێنێتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگە لەسەر مامەڵەكردن لەگەڵ بریندارانی مەیدانی جەنگ ڕادەهێندرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە چاکسازی گەورانی سلێمانی دەمانچە دەبرێتە ژوورەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر وەرگرتنی برنج وەزیرێکی ژاپۆنی دەست لەکاردەکشێتەوە
21 ئایار
نەیزەکێک بەخێرایی بە تەنیشت زەویدا تێدەپەڕێت
21 ئایار
گرێبەستەکانی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکا کێشەی کارەبا لە تەواوی عێراق چارەسەر دەکەن
20 ئایار
کۆشکی سپی: فڕۆکەی قەتەر بۆ ترەمپ نییە
20 ئایار
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بە پێشکەوتنەکانی هەژماری من سەرسامە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگە لەسەر مامەڵەكردن لەگەڵ بریندارانی مەیدانی جەنگ ڕادەهێندرێن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دانیشتووانی سۆران کێشەی خزمەتگوزارییان هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ قوتابیانی گوندێکی قەزای پشدەر 15 ساڵە لە کابینەدا دەخوێنن