
نیمایشکردنی زێڕ لە ناوەندێکی فرۆشتنی زێڕ لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
نرخی زێر گەیشتە 630 هەزار دینار و بەرەو 650 هەزار دینار هەنگاو دەنێت، هۆکاری سەرەکی ئەم بەرزبوونەوەیەش زیادبوونی نا دڵنیاییە لە بازاڕە جیهانییەکان.
وێنە گەورەکە: گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و جیهان لەلایەک، لەلایەکی دیکەوە سەپاندنی پێناسی گومرگی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ وایکردووە نرخی زێر بەشێوەیەکی بەردەوام بەرزبێتەوە. لە ئێستادا نرخی ئۆنسەیەک زێر لە بازاڕەکانی جیهان لە سەرووی 3020 دۆلار دایە و لە بازاڕەکانی کوردستانیش نرخی مسقاڵێک زێری عەیار 21 بە 630 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان بەردەوامن لە بەرزکردنەوەی ئاستی پێشبینییەکانیان بۆ نرخی زێر، بەگوێرەی پێشبینییەکانی یو بی ئێس (بانکێکی وەبەرهێنانە) پێشبینی خۆی بۆ نرخی ئۆنسەیەک زێر لە بازاڕە داراییەکان لە 3000 دۆلارەوە بەرزکردەوە بۆ 3200 دۆلار. لەلایەکی دیکەوە گروپی ماکواری پێشبینی خۆی بۆ نرخی زێر بەرزکردەوە بۆ 3500 دۆلار و بی ئێن پی باریپاس پشێبینی دەکات تێکرای نرخی زێر لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ لە سەرووی 3000 دۆلار دابێت.
- بەگشتی ئەوەی پێشبینی دەکرێت لە ماوەی کورتخایەن، نرخی زێر لەگەڵ بەردەوامبوونی ترێندی بەرزبوونەوە بەرەو 3050 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، پێشبینی دابەزینێکی خێرا هەیە بۆ ئاستەکانی 2800 دۆلار و پاشان گەرانەوەی بۆ ئاستەکانی سەرووی 3000 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک. ئەگەر هاتوو تاوەکو مانگی تەموزی ئەمساڵ زێر لەسەرووی ئاستەکانی 3000 دۆلار مایەوە ئەوا گەرانەوەی بۆ ژێر ئەم ئاستە ئاسان نابێت.
هۆکارە زانراوەکان: بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەپاندنی پێناسی گومرگی لە 2ی نیسان لەسەر کاڵای هاوردەکراوی هەندێک وڵات بەتایبەت چین و کەنەدا و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا. لەلایەکی دیکەوە نادڵنیایی لە ئاگربەستی نێوان رووسیا و ئۆکراینا، هەروەها بەردەوامی ئاڵۆزییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر حوسییەکانی یەمەن و هەرەشەکانی بۆ سەر ئێران.
ئەوەی ئێستا روودەدات: بەشێکی زۆری بانکە ناوەندییەکان و دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان بەردەوامن لە کڕینی زێر، لە کوردستان نرخی مسقاڵێک زێری عەیار 21 بە 630 هەزار دینارە و بەگوێرەی پێشبینییەکانی سەرەوە نرخی مسقاڵێک زێری عەیار 21 لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزدەبێتەوە بۆ 650 - 670 هەزار دینار بۆ هەر ئۆنسەیەک تاوەکو ناوەڕاستی هاوین.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دواخرا
- تەندروستی
- 29 خولەک لەمەوپێش
لە عێراق تووشبوون بە تای خوێنبەربوون بەرز دەبێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
شەرع یەکەم گەشتی فەرمی بۆ ئەوروپا ئەنجام دەدات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی هێرشەکانی هیندستان باری نائاسایی لە پاکستان ڕاگەیێنرا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق دەکەوێتە پشووەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دۆخی خورماتوو بەرەو خراپی دەچێت و مەترسی سەرهەڵدانی شەڕ هەیە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
گەلەریی جەلال عازەبانی لە هەڵەبجە داخرا
2 ئایار
دوو گەنجی ژینگەدۆست زبڵ و خاشاکی سەیرانکەران پاک دەکەنەوە
2 ئایار
ساڵی ڕابردوو هەزار و 400 کرێکاری ناوخۆیی لە شوێنی کرێکاری بیانی دانراون
1 ئایار
داوایەکی نوێی یەکێتی لەبارەی پۆستی جێگری سەرۆکوەزیران
1 ئایار
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دەروازەیەکی دیکەی بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دەکرێتەوە
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی نوێ دەکەن
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران پرسی دواکەوتنی مووچەی مانگی چوار تاوتوێ دەکات
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی چوار دابەش دەکرێت