
نمایشکردنی زێڕ لە دووکانێکی زەڕەنگری شاری سلێمانی
ئاڤا نیوز
گرانبوونی نرخی زێر بۆ بەشێک لەو گەنجانەی کە دەیانەوێت هاوسەرگیری بکەن گرفتی دروست کردووە، بەڵام سەرۆکی لیژنەی فتوای سلێمانی هەواڵێکی خۆشی بۆ ئەو گەنجانە پێیە و دەڵێت: لە بڕی زێر دەتوانن خواردن یان شتێکی دیکە دیاری بکەن بۆ پڕۆسەی هاوسەرگیری.
چیرۆکی سەرەکی: زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخێکی پێوانەیی تۆمارکردووە و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ 3000 هەزار دۆلاری تێپەڕاندووە، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش نرخی یەک مسقاڵ زێری عەیار 21 گەیشتە 630 هەزار دینار، ئەمەش بۆ هەندێک لە گەنجان کە پلانی هاوسەرگیرییان هەیە بووەتە گرفت.
لێدوانی فەرمی: د. محەممەد پێنجوێنی، سەرۆکی لیژنەی فتوای سلێمانی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "لە ڕووی شەرعییەوە هەر شتێک کە پێی بوترێت ماڵ و سامان و نرخ و بەهای هەبێت، ئینجا زێر، زیو، یان خواردەمەنی و جل و بەرگ بێت، دەکرێتە بکرێتە مارەیی، هەروەها دەشێت کچ و کوڕان لەسەر مشتە خورمایەکیش بێت ڕێکبکەون، کە لەسەردەمی پێغەمبەرمان (د.خ) ئەوە ڕوویداوە، یان فێرکردنی چەند ئایەتێکی قورئان".
- لە ئیسلامدا ئاسانکاری زۆر بۆ هاوسەرگیری کراوە، چونکە پرۆسەی هاوسەرگیری لەسەرخۆشەویستی ڕاوەستاوە نەک لەسەر پارە و زێر و ماڵ.
- داواکاریمان ئەوەیە دایک و باوکان دوورکەونەوە لە هەندێک عادەتی پێشوو کە کچانیان بە شوو نەدەدا تاوەکو مارەیی زۆریان بۆ نەکرا با.
- پێمان وایە مرۆڤ شتێک نیە بەهای بۆ دابنرێت بەڵکو مرۆڤ زۆر لەوە گەورەترە کە بەراورد بکەین بەرامبەر بە زێر یان زیو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرایی ئاوی هەولێر قۆناغێک لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمتر لە 24 کاتژمێر سێ ڕووداوی خنکان ڕوویان داوە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
بازاڕی خانووبەرە لە کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
حاجییانی هەولێر و دهۆک ئەمڕۆ دەگەنەوە هەرێمی کوردستان