
دراوی عێراقی. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی دەنگۆی زیادکردنی مووچەی کارمەندانی هێزەکانی نەوت و گازی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بڵاوبوەوە، لیوای یەکی پاراستنی دامەزراوە نەوتیەکان ڕاستی بابەتەکە بۆ ئاڤا میدیا ئاشکرا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: سەدان کارمەندی هێزەکانی نەوت و گازی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، لەڕێگەی هەژماری من مووچەکانیان وەرگرتووە و بڕی 75 هەزار دینار لە مووچەکەیان زیاتر بووە کە بە هەڵە خراوەتە سەر هەژمارەکانیان، ئێستاش داوا لەو کارمەندانە دەکرێت بڕە پارە زیادەکە بگەڕێننەوە.
لێدوانی فەرمی: لیوا سەردار مورتکە، فەرماندەی لیوای یەکی پاراستنی دامەزراوە نەوتیەکان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: مانگانە بڕی 75 هەزار دینار لە هەر کەسێک دەگەڕێندرتێتەوە بۆ نەسریەی خۆراک، ئەم مانگە پارەکە نەگەڕێندراوەتەوە و چووەتە سەر هەژماری بانکی ئەو کارمەندانە.
زانیاریی زیاتر: لیوا سەردار مۆرتکە ئەوەشی بە ئاڤا گوت، بڕە پارەکە، زیادبوونی مووچە نییە و پارەکە بە هەڵە چووەتە سەر هەژماری کارمەندەکان". ئەو دەشڵێت، "پارەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری گشتی بۆ دابینکردنی ئازوقە لە کارمەندەکان دەگەڕێندرێتەوە و گەڕاندنەوەی ئەم بڕە پارەیە سیستمە و لە هەموو بنکە سەربازییەکان هەیە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
5 خولەک لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 ئاب
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر ئامادەیی تەواوی دەربڕیوە؛ چارەنووسی مووچەی مانگی شەش یەکلا دەکرێتەوە
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ 15% پێناسی گومرگی دەخاتە سەر کاڵاکانی تورکیا