
ماددەکان لەبەر دەستی ئاسایشی هەولێر. وێنە؛ ئاسایشی هەولێر
ئاڤا نیوز
بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، لە دوو هەفتەی ڕابردوودا لە چەند شارێکی هەرێمی کوردستان و عێراق زیاتر لە هەزار کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە و 16 بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانیش دەستگیرکراون کە هەندێکیان خەڵکی وڵاتانی دراوسێن.
چیرۆکی سەرەکی: لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لە ژمارەیەک چالاکی جیاوازدا لە دوو هەفتەی ڕابردوو، لە دهۆک و زاخۆ، 82 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا، لە بەغدا و مووسڵیش لە دوو چالاکی هاوبەشدا هەزار و 170 کیلۆگرام کەپتاگۆن دەستیبەسەردا گیرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، "لە دهۆک و زاخۆ، توانرا ژمارەیەک بازرگان دەستگیربکرێن کە کاری گواستنەوە و مامەڵەکردنیان بەماددەی هۆشبەرەوە دەکرد و ژمارەیەکیان هاووڵاتی وڵاتانی دراوسێ بوون.
لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، لەم چالاکییانەدا توانراوە
٠ بڕی 22 کیلۆگرام و 940 گرام کریستاڵ، 1 کیلۆگرام و 440 گرام هیرۆین و 50 کیلۆگرام حەبی ترامادۆڵ دەستی بەسەردا گیراوە.
٠ توانراوە تۆڕێکی تری بازرگانی (کریستاڵی شل) هەڵبوەشێنرێتەوە و دەستبگیرێت بەسەر 7 کیۆگرام و 620 گرام کریستاڵی شل کە لەناو دوو دەبەی ڕۆنی ئۆتۆمبێل دانرابوو.
٠ کۆی گشتی ئەو ماددانەی دەستیبەسەردا گیراوە دەکاتە 82 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و تۆمەتبارەکانیش 16 کەسن.
لە لایەکی دیکەوە: لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنیی ماددە هۆشبەرەکان، توانرا لە دوو چالاکی جیادا هەزار و 100 کیلۆگرام حەبی کەپتاگۆن لەشاری بەغدا و 70 کیلۆگرام حەبی کەپتاگۆن لەشاری موسڵ دەستی بەسەردا بگیرێت.
زانیاری زیاتر: تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لەچالاکیەکی دیکەدا توانیوویانە بڕی 45 کارتۆن دەرمان و حەبی ماوە بەسەرچوو و بێ ستیکەر کە بەشێوەی قاچاغ و نایاسایی هێنرابوونە ناو هەرێمی کوردستان دەستیان بەسەردا بگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە