
شەقامی کۆڕنیش لە بەسرا
ئاڤا نیوز
بەبۆنەی ساڵیادی برینداربوون و شەهیدبوونی ئیمامی عەلی، بەشێک لەهاووڵاتییانی شیعە مەزهەب لەبەسرە شەقامێکی سەرەکی دادەخەن تاوەکو شین بگێڕن، هێزە ئەمنییەکانی ئەو پارێزگایەش ڕێگرییان لێدەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: عەلی کوڕی ئەبو تالیب، چوارەم خەلیفەی ئيسلام، لە 21 ـی ڕەمەزانی ساڵی 40 ـی کۆچی بەدەستی عەبدولڕەحمانی کوڕی مولجەمەوە لە مزگەوتی گەورەی کوفە لە کاتی نوێژی بەیانی شەهیدکرا.
زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا میدیا لەشاری بەسرەوە ڕایگەیاند: بەبۆنەی ساڵیادی برینداربوون و شەهیدبوونی ئیمامی عەلی پەیڕەوانی شیعە مەزهەب لەبەسرە شەقامی سەرەکی کۆڕنیشیان داخستووە و خێوەتیان هەڵداوە تاوەکو شین بگێڕن.
زانیاریی زیاتر: لیژنەی ئەمنی پارێزگای بەسرە ڕێکاری ئەمنی گرتووەتەبەر و ڕێگا بە ئاهەنگگێڕان نادات.
ئەمەش بزانە: بڕیارە کاتژمێر 9:15ـی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 20-03-2025، یاریی نێوان عێراق و کوێت لە چوارچێوەی گەڕی حەوتەمی کۆمەڵەی Bی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە جامی جیهانی 2026 لە بەسرە بەڕێوەبچێت، ئەمەش لەکاتێکدا بەشێک لە پیاوانیی ئایینی شیعە و وتاربێژانی مزگەوتەکان داوایان کردووە کاتی ئەم یارییە دوابخرێت، چونکە هاوکاتە لەگەڵ یادی برینداربوونی ئیمام عەلی.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا