News Feature Image
وێنه‌ی رۆژ

سەرۆک بارزانی ئاگری نەورۆزی لە پایتەختی نەورۆز کردەوە

ئاڤا نیوز

 

ئێوارەی ئەمڕۆ بەئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، گەورەترین کەرنەڤاڵی نەورۆز لە پایتەختی نەورۆز بەڕێوەچوو. 

 

چیرۆکی سەرەکی: ساڵانە لەگەڵ هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی، کەرنەڤاڵی جەژنی نەورۆز لە شاری ئاکرێ دەکرێت، بەهۆی ئەو ئامادەکاریی و ڕێکخستنە تایبەتەی لەو ناوچەیە دەکرێت وایکردووە بە پایتەختی نەورۆز بناسێندرێت.

 

زانیاریی زیاتر: هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو سەرۆک مەسعود بارزانی، بەشداریی لە کەرنەڤاڵەکە کرد، هاوکات سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هاوشان لەگەڵ د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، پێشوازیی لە دەیان کونسوڵ و دیپلۆماتکار و میوانی بیانی کرد کە بەشدارییان لە ئاهەنگەکەدا کردبوو. 

 

وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ

17 کاتژمێر لەمەوپێش
logo Shape