
مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوا دەکات دژی گوتاری مەزهەبی لە پەرلەمان یاسایەک دەربکرێت و هەموو ئەو پێگە و ماڵپەڕ و پەیجانەش دابخرێن کە بانگەشەی مەزهەبی دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لایەنەکانی سوننە و شیعە بانگەشەیەکی ساردییان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستپێکردووە و هەردوولاش لە پەیامەکانیاندا وتاری مەزهەبی بۆ ڕاکێشانی هەست و سۆزی جەماوەر بەکاردەهێنن.
لێدوانی فەرمی: مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پەیامێکدا دەڵێت، عێراق بەهۆی ناکۆکی مەزهەبییەوە شەڕێکی سەختی بەسەر هات و زۆری چەشت؛ بەمدواییانە بانگەشەی وتاری مەزهەبی زیادیکردووە بەتایبەتیش کە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2025 نزیک دەبینەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێکی دیکە پەیامەکەی مەشهەدانی:
-هەنگاوی یەکەم پێویستە یاسای بە تاوانناساندنی بانگەشەی مەزهەبی دەربچێت.
-هەنگاوی دووەم داوا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکرێت هەموو ئەو پێگانەی بانگەشەی مەزهەبی دەکەن دابخرێن.
-هەنگاوی سێیەم بۆچوونی مەرجەعی هەموو مەزهەبەکان لەسەر ئەم یاسایە وەربگیرێت.
-هەنگاوی چوارەم سەرکردەکان هانی لایەنگرانیان بدەن کە پەیامی مەزهەبی بڵاونەکەنەوە.
-هەنگاوی پێنجەم ستەم لەسەر ڕۆڵەکانی هەر مەزهەبێک کە لە عێراق هەیە، ستەمەکەیان لەسەر هەڵبگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کورد و تورک لە ورمێ؛ ململانێ و پێکەوەسازان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرووپێکی گەشتیاریی ئەوروپی سەرسامی هەرێمی کوردستان دەبن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بەهۆی هەڕەشەی حووسییەکان ڕێڕەوی کەشتییەکانی دەگۆڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارمەندانی سەنتەری هەماهەنگیی فریاکەوتنی 122 هەراسان دەکرێن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی: پێویستە فشار لە پووتین بکەین هێرشەکان ڕابگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان چۆن دەبێت؟
2 کاتژمێر لەمەوپێش
کیلۆیەک هەڵوژە لە عەلوەی هەولێر بە 130 هەزار دینارە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە مانگی دووی ئەمساڵ نزیکەی 6 هەزار و 400 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون
8 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ پڕۆژە لە 'چالاکیی کاتژمێری زەوی' لە هەڵەبجە ڕادەگەیێندرێن
9 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێک مەیموونەکەی هەولێر دەکڕێتەوە و دەیباتە باخچەی ئاژەڵان
23 ئازار
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بەشێک لە فەرمانگە و وەزارەتەکان دەگوازێتەوە دەرەوەی بەغدا
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بەبێ لەبەرچاوگرتنی پشكی كوردستان هەزاران دەرچووی زانكۆ دادەمەزرێنێت
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
نووسینگەی سیستانی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری دەکات
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ڕاژە ڕەزامەندنی لەسەر دامەزراندنی 1880 پلەی وەزیفی دەدات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا و واشنتن جەخت لەسەر گرنگی ڕۆڵی کاریگەریی عێراق لە ناوچەکە دەکەنەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزی ئاسمانیی عێراق و ئەمریکا مانۆڕێکی سەربازی هاوبەشیان ئەنجامدا