14 ملیار دینار بۆ 800 کامێرای چاودێریی لە نەجەف دابینکراوە، "توانای چاودێرییان نییە"
- عێراق
- 22 ئازار

دانانی کامێرای چاودێری لەسەر شەقامەکانی نەجەف
ئاڤا نیوز
لە نەجەف پارەیەکی زۆر تەرخانکراوە بۆ کڕین و دابینکردنی کامێرای چاودێری بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردن و کەمکردنەوەی تاوانەکان، بەڵام کامێراکان نەیانتوانیوە سنوورێک بۆ تاوانەکان دابنێن.
چیرۆکی سەرەکی: بۆ چاودێریکردن و سنووردانان بۆ ڕێژەی تاوان لە پارێزگای نەجەف، بەبەهای 14 ملیار دینار 800 کامێرای چاودێریی کڕدراوە، بەڵام ئەم کامێرایانە کۆنن و لەکاتی بەشێک لە تاوانەکانیشدا کوژێنراونەتەوە یان کاریان نەکردووە.
زانیاریی زیاتر: ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف لێکۆڵینەوەی لەسەر دۆسییەکە کردووە و باوەڕی وایە گومانی بوونی گەندەڵی لەسەر جۆری کامێراکان و گرێبەستەکەش هەیە.
لێدوانی فەرمی: حوسێن عیساوی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف دەڵێت، لەسەر ئەو بابەتە میوانداریی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاکەیان کردووە و بۆیان دەرکەوتووە کاری کامێراکان خراپە و کوالێتیشیان کۆنە.
بەشێک لە هاووڵاتیانی نەجەفیش باس لەوە دەکەن بوونی ئەو ژمارە زۆرەی کامێرای چاودێریی نەبووەتە هۆی کەمبوونەوەی تاوان، چونکە لەکاتی بەشێک لە تاوانەکان کامێراکان کوژێنراونەتەوە یان کاریان نەکردووە، بەوهۆیەش کامێراکان نەیانتوانیوە سنوورێک بۆ تاوانەکان دابنێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا