ئاڤا نیوز
وردبینیکردن لە لیستی مووچە لە بەغدا لە قۆناغی کۆتایی دایە و بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا لە 48 داهاتوودا تەواو دەبێت. دواتر دەخرێتە بەردەستی تەیف سامی بۆ پەسەندکردن و ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە چڕی کار لەسەر وردبینیکردن لە لیستی مووچە کراوە، شاندی وەزارەتی دارایی کوردستان هەر لە بەغدایە و بە هاوبەشی لەگەڵ تیمیە تەکنیکییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق کاریان کردووە.
زانیاریی پەیامنێر: سەرچاوەیەک لە شاندی دارایی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ و دوێنێ فەرمانبەرانی پەیوەست بە مووچە لە وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕۆژانی پشووش کاریان کردووە و بۆ دوو مەبەست دەوامیان کردووە.
- بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی عێراقە کە تاوەکو ئێستا لە عێراقدا دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ تەواو نەبووە.
- بۆ وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەنیا حەوت یان هەشت ڕۆژ بۆ جەژنی ڕەمەزان ماوە، یان یەکەشەممە یان دووشەممەی هەفتەی داهاتوو جەژنە. پێشتر چەند جارێک باس لەوە کراوە کە هەوڵەکان بۆ ئەوەن پێش جەژن مووچە دابەش بکرێت،
زانیاریی تایبەت: شاندی کوردستان لە بەغدا و لە وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاندووە، خۆشبەختانە تا ئێستا هیچ گرفتێک لە وردبینیکردنی لیستی مووچە دروست نەبووە، لە یەک دوو ڕۆژی داهاتوودا کە وردبینییەکە تەواو دەبێت ئەگەر هیچ نەیەتە پێشەوە ناردنی پارە و دابەشکردنی زۆر ناخایەنێت.
- تەنانەت ئەگەر کۆتایی ئەم هەفتەیەش پارە بگات دەتوانرێ لە دوو بۆ سێ ڕۆژ مووچە دابەش بکرێت.
- میزان موراجەعەی مانگی دووش کە داهاتی ناوخۆ و خەرجییەکانی حکومەتی کوردستان دەگرێتەوە، ئەویش وا خەریکە تەواو دەبێت و لە دوو ڕۆژی داهاتوودا دەنێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
5 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وردبینی تەواو بوو؛ کەی مووچەی مانگی چوار دەنێردرێت؟
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دیوانی چاودێری دارایی عێراق: 25%ی فەرمانبەرانی کوردستان مووچەیان بەبانکی کراوە