
دیمەنی بارهەڵگرێک کە تەماتەی بارکردووە بۆ بازاڕەکان
ئاڤا نیوز
چەند ڕۆژێکە نرخی تەماتە دوو هێندە بەرز بووەتەوە، لە دوکانەکان کیلۆی بە هەزار و 500 دینار بۆ دوو هەزار دینار دەفرۆشرێت، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێریش دەڵێت، لە نزیکترین کاتدا نرخەکەی دادەبەزێت.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ دەستپێکی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم ژێرخان بۆ کۆمەڵێک سێکتەر دانرا، یەکێک لەوانە سێکتەری کشتوکاڵ بوو، لە بەشێکی زۆری بەرهەمی ناوخۆیی ساڵانە پێداویستی ناوخۆ پڕ دەکرێتەوە و هەناردەی وڵاتانی جیهان دەکرێت، بەڵام هێشتا لە بەرهەمی تەماتە ساڵانە کێشە دروست دەبێت.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر میوانی بەرنامەی مۆری ئاڤا بوو، لەبارەی گران بوونی نرخی تەماتە وتی، ماوەی هەفتەیەکە نووسراومان بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ کردووە بۆ هەڵگرتنی قەدەغەی تەماتە بۆ ئەوەی هاوردە بکرێت، بەڵام هێشتا وەڵامییان نەبووە، بەڵێن دەدەین لەماوەیەکی نزیکدا نرخی تەماتە دادەبەزێت.
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر ئەوەش دەڵێت: ساڵی پار 40 هەزار پشتگیریمان داوەتە جووتیاران بۆ هەناردەکردنی بەرهەمەکانیان بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، ئێمە دەمانەوێت بەرهەمی شارەکانی عێراقیش بێنە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.
هۆکارە زانرەوەکان: ڕەجەب عەزیز، ئەنجومەنی عەلوەی هەولێر هۆکاری گرانبوونی تەماتە دەبەستێتەوە بە کۆتایی هاتنی بەرهەمی تەماتەی بەسرە. لەم دوو هەفتەیە تەماتەی بەغدا پێدەگات و بازاڕ پڕ دەبێتەوە، دوای ئەوەش تەماتەی خۆمانە پێدەگات و کێشەی نامێنێ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا لە بازاڕ سێ جۆر تەماتە هەیە، تەماتەی بەسرە، تەماتەی ئێرانی و تەماتەی میسری، ئەوەی لە میسرەوە دێت لە هەمووی گرانترە بەجۆرێک لە عەلوە کیلۆی بە هەزار و 600 دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە