هەڵمەتی تێکدانی ئەو زەوییانەی بە ئاوی پیس داچێندراون لە هەولێر بەردەوامە
- کوردستان
- 24 ئازار
جۆگەلەیەک ئاوی پیسی ماڵان کە بۆ مەنەستی کشتوکاڵکردن بەکاردەهێنرێت
ئاڤا نیوز
تیمە تایبەتەكان لە هەڵمەتی تێکدانی ئەو زەوییانەی لە سنووری شاری هەولێر بە ئاوی پیس داچێندراون بەردەوامە و بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێریش دەڵێت، ڕێگا بە هیچ كەسێك نادەین ئەم كارە بكات.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 12-01-2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی کێشە ژینگەییەکانی هەولێر و دهۆک، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد لەگەڵ یەکە کارگێڕییەکانی ئەو دوو پارێزگایە چەند بڕیارێکی دەرکرد. یەکێک لە بڕیارەکان تایبەت بوو بە تێکدانی هەموو ئەو کێڵگانەی بە ئاوی قورس سەوزەی لێ بەرهەم دێت.
چیرۆكی سەرەكی: ئەم هەفتەیە تیمەكانی ئاسایش و پۆلیس و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی هەولێر، بەدواداچوونیان بۆ چەند ناوچەیەكی دەوروبەری شاری هەولێر كردووە، سەرجەم ئەو زەوییانەی كە بە ئاوی پیس داچێندراون تێكدراون، بەڵام ئەوەی تێبینیان كردووە ئەوەیە بەشێك لەو زەوییانەی كە پێشووتر تێكدراون جارێكی دیكە بە ئاوی پیس داچێندراونەتەوە، تیمەكان جارێكی دیكە بە شۆفڵ تێكیان داونەتەوە.
زانیاریی تایبەت: یەکێک لەو جووتیارانەی كە بۆ دووەم جارە سەرپێچیی دەكات بە تیمەكانی گوتووە "هەزار جاری دیکەش تێکی بدەن وازناهێنین و هەر دەیچێنینەوە" لەبەرامبەردا هێزە ئەمنییەكان ڕاستەوخۆ دەستگیری دەكەن.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە هەڵمەتەكە بەردەوام دەبین و ناهێڵین ئەم جۆرە بەروبوومە ناتەندروستانە دەرخواردی هاووڵاتیان بدرێت و ڕێگە بە هیچ كەسێك نادەین كشتوكاڵ بە ئاوی پیس بكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە