
ئاڤا نیوز
هەندێک جار مرۆڤەکان هەست بە دابەزاندی کێشی خێرای جەستەیان دەکەن، پزیشکێک دەڵێت، لەوانەیە ئەم دابەزینەی کێش ئاماژە بێت بۆ تووشبوون بە جۆرە نەخۆشییەک، جۆری نەخۆشییەکەش ئاشکرا دەکات.
لێدوانی فەرمی: دەیڤید کاڤنا، پزیشکی هەناو دەڵێت، دابەزاندنی کێشی لەناکاو ئەگەری هەیە ئاماژە بێت بۆ نەخۆشی وەک شەکرە و نەخۆشی غودەی دەرەقی.
هۆکارە زانراوەکان: ئەو گۆڕانکارییانەی لە کێشی لەش پەیوەستە بە تێکچوونی کارکردنی ئەنسۆلین لە نەخۆشانی تووشبوو بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری یەک، لەم نەخۆشانەدا پەنکریاس بڕێکی پێویست ئەنسۆلین بەرهەم ناهێنێت، یان بەرهەمهێنانی ئەنسۆلین لە جەستەیاندا بە تەواوی دەوەستێت، لە ئەنجامدا ئەم هۆرمۆنە گلوکۆز لە خۆراکەوە ناگوازێتەوە بۆ ناو خانەکانی ناو لەشیان بۆ بەکارهێنان وەک سەرچاوەی وزە، لە بەرامبەردا کێش دادەبەزێت.
لەلایەکی دیکەوە: کریستیان پۆلێرت، پسپۆری هەناو دەڵێت، دابەزینی کێش پەیوەندی بە نەخۆشییەکانی غودەی دەرەقییەوە هەیە، زیادبوونی غودەی دەرەقی دەتوانێت میتابۆلیزمی لەش خێراتر بکات و ببێتە هۆی دابەزاندنی کێش سەرەڕای زیادبوونی ئارەزووی خواردن، ڕەنگە ببێتە هۆی لێدانی خێرای دڵ، لەرزینی دەست، سکچوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز