
بڕێکی دەرمان کە بەدەست پزیشکێکەوەیە
ئاڤا نیوز
بەرپرسانی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان گلەییان لە كەمیی ئەو بڕە دەرمانە هەیە كە لەلایەن عێراقەوە ساڵانە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت و بەڕێوەبەرێكی تەندروستیی هەولێریش دەڵێت، ئەوەی بەغدا دەینێرێت بەشی نیوەی پێداویستییەكانە.
وێنە گەورەكە: یەكێك لە داواكارییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ حكومەتی عێراق ناردنی بڕی دەرمانی پێویستە و چەند جارێك بە زارەکی و بە نووسراو بەغدا ڕەزامەندی لەسەر ئەوە داوە بەڵام بەپێی گوتەی بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی، بەغدا هیچ ساڵێك پابەندی ناردنی بڕی پێویستی دەرمان بۆ هەرێمی كوردستان نەبووە.
لێدوانی فەرمی: جوانڕۆ زیخانی، جێگری بەڕێوەبەری دەرمان لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەرێمی كوردستان بۆ دەرمان دوو سەرچاوەی هەیە، یەكێكیان ئەوەیە كە لەلایەن بەغداوە دەنێردرێت كە كەمە و بەشی نیوەی پێداویستییەكانی هەرێمی كوردستانە؛ سەرچاوەی دووەمیش بریتییە لەوەی كە وەزارەتی تەندروستی و حكومەتی هەرێمی كوردستان دابینی دەكات.
زانیاریی زیاتر: دەبێت بەغدا ساڵانە %12ی ڕێژەی دەرمان بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت، بەڵام بەپێی گوتەی بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان، بەغدا هیچ ساڵێك ئەو بڕەی نەناردووە كە هەرێمی كوردستان پێویستیەتی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵانە هەرێمی كوردستان گرفتی لە كەمیی چەند جۆرێك لە دەرمان هەیە، بۆ نموونە دەرمانەكانی تایبەت بە نەخۆشیی شێرپەنجە، بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دەڵێن، بەغدا دەینێرێت لە ئاستی پێویستیی نەخۆش و نەخۆشخانەكان نییە، بۆیە حكومەتی هەرێمی كوردستان خۆی دابینی دەكات، هاوكات هۆڕمۆنی گەشەش یەكێكە لەو جۆرە دەرمانانەی كە هەرێمی كوردستان ساڵانە گرفتیی كەمیی بڕەكەی هەیە و بە داهاتی ناوخۆ دابین دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز