
تەرمی کەسێک کە کوژراوە ( وێنەی سۆشیال میدیا)
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ڕۆشنبیری سەرجەم دەزگا میدیاییەكان ئاگاداردەكاتەوە كە خۆیان بەدووربگرن لە بڵاوكردنەوە و ڕووماڵی هەواڵی تاوان، بەوپێیەی كاریگەری نەرێنی دەكاتە سەر دەروونی هاووڵاتیان، هەر میدیایێك سەرپێچی بكات، ڕێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
وێنە گەورەكە: دوای ئەوەی فەرمانگەی داواكاری گشتیی سلێمانی بەنووسراوی فەرمی لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیریی سلێمانی داوای پابەندكردنی سەرجەم كەناڵەكانی ڕاگەیاندن (میدیای بینراو و بیستراوەكان)ـی كرد كە خۆیان بەدووربگرن لە ڕووماڵكردنی تاوانی كوشتن و وەرگرتنی لێدوان لە كەسوكاری كوژراو، بەو پێیەی كاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر ڕەوتی لێكۆڵینەوەكان و ئاراستەكردنی ڕای گشتی و نەمانی متمانە بە دادگا و دامودەزگا حكومییەكان.
نووسراوی فەرمی: بەپێی نووسراوی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست ئاڤا میدیا كەوتووە، تێیدا ئاماژە بەگرتنەبەری ڕێكاری یاسایی دەكات بەرامبەر ڕووماڵی ناپیشەییانەی هەواڵی تاوان و چۆنیەتی ئەنجامدانی لەلایەن ئەنجامدەرانی.
هۆكارە زانراوەكان: كاتێک تاوانێك ڕوودەدات، ئەوكاتەی دادگا و دەزگا ئەمنییەكان سەرقاڵی كۆكردنەوەی زانیاری و لێكۆڵینەوەن، كەچی بەشێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن بەبێ ڕەچاوكردنی ئیتیكی كاری ڕۆژنامەگەری و دۆخی دەروونی هاووڵاتیان و كەسوكاری تاوانلێكراو و تۆمەتبار، پێش دادگا و هێزە ئەمنییەكان دەكەون و زانیاری نادروست و نایاسایی بڵاودەكەنەوە كە دەبێتە هۆی ئاراستەكردنی ڕای گشتی و نەمانی متمانە بە دادگا و دامودەزگا حكومییەكان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە