
وێنهی رۆژ
کولتووری بەربانگردنەوەی نەریتی لە کەرکووک تاوەکو ئێستا بەردوامی هەیە
ئاڤا نیوز
ساڵانە لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزان بەشێک لە دانیشتووانی کەرکووک و ڕێبواران و خوێندکاران بەیەکەوە بەربانگ دەکەنەوە و لەسەر یەک خوان کۆدەبنەوە ئەمەش بووەتە بەشێک لە کولتووری پێكەوەژیان لەو شارە.
وێنە گەورەکە: بەربانگی نەریتی لە کەرکووک، مێژووییەکی دوور و درێژی هەیە و لە سەردەمی عوسمانییەکانەوە تاوەکو ئێستا، لە بەشێک لە مزگەوتەکانی ئەو شارە خواردن و خواردنەوە ئامادە دەکرێت، تاوەکو ڕۆژووەوانان بەیەکەوە ڕۆژووەکانیان بشکێنن.
زانیاریی زیاتر: خوێندکاران و ڕێبواران لە مزگەوتی ئەلفاتح کۆبوونەتەوە تاوەکو بەشداربن لە بەربانگکردنەوەی بەکۆمەڵ، کە ڕۆژانە تەنها لەو مزگەوتە خوانی زیاتر لە 150 بۆ 200 کەس ئامادە دەکرێت.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ
27 ئازار










