
وێنهی رۆژ
بوومەلەرزە بەهێزەکەی میانمار قوربانی لێکەوتەوە
ئاڤا نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوەڕاستی میانمار و سنووری تایلەندی هەژاند بەهۆیەوە قوربانی و بریندار هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: بە گوێرەی ئاژانسی جیۆلۆجیی ئەمریکی بوومەلەرزەکە بە گوڕی 7.7 پلەی ڕێختەر بووە و چەقی بوومەلەرزەکە 16 کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژئاوای شاری 'ساگاینگ' و بە قووڵی 10 کیلۆمەتر بووە.
زانیاریی زیاتر: بوومەلەرزە بەهێزەکە لە وڵاتانی دەورووبەری ئەو دوو ناوچەیەش هەستی پێکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەفەرمی زیانە مرۆییەکانی ڕانەگەیێنراوە.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ
28 ئازار



