دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ڕەمەزاندا نزیکەی شەش ملیار دینار هاوکارییان بە خەڵک گەیاندووە
- کوردستان
- 28 ئازار

لۆگۆی دەزگای خێرخوازی بارزانی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگەیاندووە، لەماوەی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ نزیکەی شەش ملیار دینار هاوکارییان لە حەوت سێکتەری جیاواز بە هاونیشتمانیان گەیاندووە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزان، دامەزراوە خێرخوازییەکان ڕێژەی هاوکارییەکانیان بۆ خەڵکی هەژار زیاتر دەکەن. دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەموو ساڵێک لە بوای جیاواز هاوکاری بەو خەڵکانە دەگەیێنێت کە پێویستییان پێی هەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی ئەو زانیارییانە بێت دەزگای خێرخوازیی بارزانی بڵاویکردوونەتەوە. لە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ بڕی پێنج ملیار و 829 ملیۆن دینار لە حەوت سێکتەری جیاواز هاوکاری گەیێنراوەتە خەڵکی هەژار.
ئامارەکانی هاوکاری دەزگای خێرخوازیی بارزانی تەنیا لە مانگی ڕەمەزاندا بەمجۆرەیە:
- دابینکردنی 15 خانوو بۆ خەڵکی هەژار لە چوارچێوەی پڕۆژەی نووژین.
- دابەشکردنی زیاتر لە دوو ملیار دینار وەک مووچەی ئازیزان.
- دابەشکردنی 48 هەزار و 890 سەبەتەی خۆراک.
- دابەشکردنی 45 هەزار و 500 ژەمە خۆراکی گەرم.
- دابینکردنی هاوکاری نەختینە بۆ هەزار و 280 خێزان.
- دابینکردنی دوو هەزار و 228 ڤاوچەر لە چوارچێوەی کۆبۆنی خۆراک.
- جلوبەرگی جەژنیش بۆ 452 کەس دابینکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە