شارەزایەکی کەشناسی: لەبەر دوو هۆکار بینینی مانگ لە ئاسمانی کوردستان زەحمەتە
- کوردستان
- 29 ئازار

لیژنەی بینینی مانگ لە چیای گڵەزەردەی سلێمانی
ئاڤا نیوز
شارەزایەکی کەشناسی دوو هۆکار دەستنیشان دەکات کە دەبێتە هۆی بە زەحمەت بینینی مانگ لە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، لیژنەی تایبەتمەند دیاری دەکات بۆ بینینی مانگ و بڕیاردان لەسەر تەواوکاری مانگی ڕەمەزان یان بڕیاردان لەسەر جەژن.
لێدوانی فەرمی: سیروان ساڵح، شارەزای کەشناسی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان زۆر زەحمەت دەبێت، بەهۆی ئەوەی قەبارەی مانگ زۆر بچووکە و تەنیا حەوت خولەک دوای خۆر ئاوابوون لە ئاسمان دەمێنێتەوە. لە هەمان کاتدا، لە زۆربەی ناوچەکان بەهۆی بوونی هەوری جۆری سماحق لە ئاسمان، مانگ بینین زەحمەت دەبێت.
ئەو شارەزایەی کەشناسی دەڵێت: دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژن ئەمساڵ قورس دەبێت. بەڵام لە سعودییە دەتوانرێت بە تەلسکۆب مانگ ببینرێت، چونکە لە کەناراوەکانی دەریای سوور ئاسمان ڕوون دەبێت، هاوکات مانگ 14 خولەک دوای خۆر ئاوابوون دەمێنێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە