
دیمەنی هەڵڕشتنی بڕێکی زۆری چیمەنتۆ لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سلێمانی
ئاڤا نیوز
شارەوانیی سلێمانی ڕێكکاری یاسایی بەرامبەر كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ دەگرێتەبەر كە ئۆتۆمبێلەكانیان لەكاتی گواستنەوە، چیمەنتۆ لە شەقامەكان دەڕژێنن و گرفتی هاتووچۆ دروست دەكەن.
چیرۆكی سەرەكی: دوێنێ هەینی لە شەقامی سەرەكی قوولەرەیسی لە شاری سلێمانی، ئۆتۆمبێلێكی گواستنەوەی چیمەنتۆی كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ، بڕێكی زۆر چیمەنتۆی لە شەقامەكە ڕشتووە و بەهۆیەوە گرفتی هاتووچۆ دروستبووە و ڕووداوی هاتووچۆشی لێكەوتووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، بەداخەوە بەشێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ لەکاتی گواستنەوەی چیمەنتۆ پابەندی شێوازی کارەکانیان نابن و بەشێک لە چیمەنتۆکانیان لەناو شەقامە سەرەکییەکاندا دەڕژن و شەقامەکە دەشێوێنن و گرفت بۆ هاووڵاتییان دروستدەكەن كە زۆرجار مەترسی ڕووداوی نەخوازراوی لێدەكەوێتەوە.
چی ڕوودەدات: سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو كۆمپانیایانە دەگرێتەبەر كە یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكانی گرفتی هاتووچۆی لە شەقامی قوولەرەیسی دروستكردووە و ژمارەی ئۆتۆمبێل و ناوی كۆمپانیاكە لەلای شارەوانیی سلێمانی پارێزراوە، داوای لێكردووە دوای جەژن سەردانی بەشی خزمەتگوزاریی شارەوانیی سلێمانی بكات بۆ جێبەجێكردنی پابەندیە یاساییەكانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە