
گرافیک؛ پەیڕەو سەلاح
ئاڤا نیوز
لەسەر پێشنیازی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ پێشینەی هاوسەرگیریی خاوەنپێداویستی تایبەت واژۆ کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، لەسەر پێشنیازی وەزارەتەكەمان بە نووسراوی ژمارە 898-24 لە 6- 10- 2024 پشت بەستن بە حوکمەکانی ماددەی هەشتەم لە یاسای ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بریاردرا بە لێخۆشبوون لە گەڕاندنەوی بڕی پارەی پێشینەی هاوسەرگیری ماوە بۆ سوودمەندانی خاوەنپێداویستی تایبەت کە پێش ساڵی 2013 پێشینەی هاوسەرگیریان وەرگرتووە.
زانیاریی زیاتر: لە نووسراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژە بەوەکراوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانکاری جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە دەردەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز