
عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ڕەوتی حیکمە ستایشی هێزە چەکدارەکانی بەرەی مقاوەمەی عێراق دەکات، هاوکات پێکهێنانی هەرێمی دیکەی هاوشێوەی هەرێمی کوردستان بە "نەگونجاو" ناو دەبات.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی زانیاریی میدیاکانی عێراق، زیاتر لە 10 هەزار چەکدار لە دەرەوەی دەسەڵاتی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێراق کار دەکەن بەناوی "بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" و پێداگرن لەسەر مانەوە لە دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکانی حکومەت.
لێدوانی فەرمی: عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە لەمیانی بەشداریکردنی لە پانێڵێکدا ڕایگەیاند: گرووپە چەکدارەکانی عێراق پابەندن بە کەمکردنەوەی ئاستی کێشەکان لەگەڵ ئەمەریکا و نایانەوێت لەو بارەوە حکومەتی فیدراڵ شەرمەزار بکەن.
لەلایەکی دیکە: سەبارەت بە پێکهێنانی هەرێمی نوێ لە عێراق، حەکیم ئەم پرسەی لەم کاتەدا بە ناگونجاو زانی، وێڕای ئەوەی دەستوور ڕێگای بە دامەزراندنی هەرێمی هاوشێوەی هەرێمی کوردستان داوە.
ئەمەش بزانە: سوننەکانی عێراق ماوەی چەند ساڵێکە باسی دامەزراندنی هەرێمێکی هاوشێوەی هەرێمی کوردستان لە پارێزگاکانی ئەنبار و سەڵاحەدین و نەینەوا دەکەن، ئەمەش جگە لە چەند لایەنێکی شیعە کە داوای هەرێمی بەسڕە و میسان و فوڕاتی ناوەڕاست دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا