
خواردنەوەی کافایین لەلایەن ژنی دووگیانەوە
ئاڤا نیوز
کافایین بەگشتی چەند پرسیارێک لەسەر تەندروستی مرۆڤ بەجێدەهێڵێت؛ لەوانەش ئایا خواردنەوەی چا لە کاتی دووگیانیدا کاریگەریی لەسەر گەشەی مێشکی منداڵ هەیە، توێژینەوەیەک وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: لێکۆڵینەوەیەک لەلایەن توێژەرانی زانکۆی پزیشکی ئەنهوی لە چین ئەنجامدراوە دەرکەوتووە،'' منداڵی ئەو دایکانەی بەردەوامی چا دەخۆنەوە لەکاتی دووگیانیدا توانای مەعریفی و توانای جوڵەی باشتریان هەیە''.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە ئەنجامی شیکارییەکاندا دەرکەوتووە، ئەو منداڵانەی لەدایک دەبن لەو دایکانەی کە بە درێژایی دووگیانی چایان خواردووەتەوە، نمرەی بەرزتریان لە توانای زانین و توانای جوڵەی و کۆی گشتی بەدەستهێناوە بە بەراورد بەو منداڵانەی کە دایکیان کەمتر چایان خواردووەتەوە.
پێدراوە ڕاستەکان: چونکە کافایین مشتومڕێکی زۆری لەسەرە، ئامانج لە توێژینەوەکە دەرخستی ڕاستییەکانە سەبارەت بە کاریگەرییەکانی سەر جەستەی مرۆڤ، بەتایبەت بۆ خانمانی دووگیان، پێشنیاز کراوە، خانمانی دووگیان ڕێژەی کافایینیان مامناوەند بکەنەوە ڕێژەیەکی زۆری لێ نەخورێتەوە، چونکە توێژینەکە تەنیا مەبەستی دۆزینەوەی پەیوەندی بوو لەنێوان توانای منداڵان نەوەک بابەتە تەندروستییەکانی دیکە، بۆیە پێشنیازکراوە 200 میلیگرام کافایین لە ڕۆژێکدا بەکاربهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز