
بەشداریی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە نوێژی جەژن
ئاڤا نیوز
بە بەراورد بە ژمارەیەک وڵاتانی عەرەبی و جیهانی کە ڕۆژی یەکشەممەیان کردە جەژنی ڕەمەزان، ئەمڕۆ دووشەممە لە عێراق و سووریا و ئوردن و عومان و ژمارەیەک وڵاتی دیکەی ئیسلامی و جیهانی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.
وێنە گەورەکە: بە پشتبەستن بە بینینی یەکەم ڕۆژی مانگی شەوال، ساڵانە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەستنیشان دەکرێت، بۆ ئەمساڵیش سعودیە هەرزوو ڕایگەیاند کە مانگیان بینیوەو یەکشەممە 30ـی ئازار یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە، دوابەدوای سعودیەش چەند وڵاتی دیکە لەوانە ئیمارات، فەڵەستین، کوێت، بەحرەین و لوبنان کردیان بە جەژن.
پێدراوە ڕاستییەکان: بەڵام چەند وڵاتێکی دیکە هەزوو ڕایانگەیاند کە ڕۆژی یەکشەممە تەواوکاری مانگی ڕەمەزانە و ڕۆژی دووشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت، چونکە مانگی هیلالی شەوال لەو وڵاتانەدا نەبینراوە، دیارترینیشیان، میسر، سەڵتەنەی عومان، سووریا، ئوردن، لیبیا، ئێران، عێراق و ئەندەنووسیا بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵانە زۆربەی وڵاتە ئیسلامییەکان لەگەڵ یەکتر یەکەم ڕۆژی جەژن دەکەن، چەند وڵاتێکی کەم نەبێت، بە دیاریکراویش ئەوانەی شیعە مەزهەبن ڕۆژێک دواتر دەیکەن بە جەژن، بەڵام ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی دیکە جەژن ناکۆکی خستە نێو سوننەکانی عێراق و بەشێکیان کردیان بە جەژن و بەشێکی دیکەش تەواوکاری مانگی ڕەمەزان. لە هەرێمی کوردستانیش ڕۆژی یەکشەممە کرایە جەژن و ئەمڕۆ دووەم ڕۆژی جەژنە.
ئەم وڵاتانەی دووشەممەیان کردە جەژن بریتین لە:
میسر، سووریا، لیبیا، ئوردن، بەشێکی عێراق، سەڵتەنەی عومان، ئێران، مالیزیا، بوورنای، ئەندەنووسیا، ئوسترالیا، هیند و بەنگلادیش.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا