
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق
ئاڤا نیوز
ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق مەترسیەکانی سەر عێراق ئاشکرا دەکات و حەشدی شەعبیش هێزەکانی لەبیابانەکانی ئەنبار و نزیک سنوورەکانی عێراق لەگەڵ سووریا دەکاتە ئامادەباشییەوە .
چیرۆکی سەرەکی: لەمیانی وتارێکدا کە لە نوێژی جەژن پێشکەشیکرد، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق ئاشکرایکرد، وڵاتێکی عەرەبی پڕۆژەی ئیسرائیل بۆ دابەشکردنی سووریا جێبەجێ دەکات، هەوڵیش هەیە بۆ دروستکردنی هەرێمێکی نوێ لەو وڵاتە وەک سەرەتایەک بۆ دابەشکردنی، ئەوەش هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ و مەترسیدار بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دروست دەکات.
لێدوانی فەرمی: خەزعەلی ڕایگەیاند: هەوڵی پەلکێشکردنی عێراق هەیە بۆ بەرەکانی جەنگی ناوچەکە، چونکە هۆکاری ململانێیەکان ئایدیۆلۆژییە، تورکیاش مەترسییەکی دیکەیە کە یەکڕیزی و سەقامگیری عێراق دەکاتە ئامانج.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار ئاشکرایکرد، هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕێوشوێنی ئەمنی توندیان لە بیابانەکانی ڕۆژئاوای ئەنبار گرتووەتەبەر و هێزێکی زۆریان بەدرێژایی سنووری سووریا جێگیرکردووە و تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی ناڕوونە.
زانیاریی زیاتر: هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە لەئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەوە 30-3-2025، هێزەکانی حەشدی شەعبی چەندین خاڵی پشکنینی ئەمنی گەڕۆکیان لەو ناوچانە داناوە .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا