
لۆگۆی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان دەڵێت، بەشداریكردنمان لە كابینەی 10ی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەگەرێكی بەهێزە و باس لەوەش دەكات كە حزبەكە دەیەوێت وەزارەتێكی خزمەتگوزاری وەربگرێت.
وێنە گەورەكە: دوای ئەوەی هەردوو لایەنی سەرەكیی پێكهێنانی حكومەت كە پارتی و یەكێتین دەگەنە ڕێككەوتن، سەردانیكردنی بۆ لای حزب و لایەنە سیاسییەكانی دیكە دەستپێدەكات سەبارەت بە بەشداریكردن یان نەكردنیان لە حكومەت و خواست و ویستەكانیان بۆ كابینەی تازە، لە ئێستاوە بەشێكیان خۆیان یەكلاكردووەتەوە بۆ بەشدارینەكردن و بەشەكەی دیكەشیان پێشەكی ڕایانگەیاندووە كە بەشدار دەبن، بەڵام بە مەرج و داواكاریی خۆیان.
لێدوانی فەرمی: فەرهاد تۆفیق، گوتەبێژی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دوای ئەوەی ڕێكارەكانی پێكهێنانی كابینەی تازەی حكومەت لە پەرلەمانی كوردستان ئەنجام دران، ئینجا سەردانە فەرمییەكانی لایەنی سەرەكیی حكومەت بۆ لای لایەنە سیاسییەكان دەستپێدەكات و ئەوكاتە كاتی ئەوە دەبێت كە لایەنەكان بڵێن بەشدار یان بەشدار نابن لە حكومەت و خواست و داواكارییەكانی خۆیان دەخەنەڕوو، بەڵام بۆ ئێمە بەشداریكردنمان لە كابینەی تازەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەگەرێكی بەهێزە.
- ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ئەوەیە كە حكومەتێكی خزمەتگوزار و لە ئاست ویست و خواستی خەڵكی كوردستاندا بێت، هاوكات بەرنامەیەكی تۆكمەی بەهێزی هەبێت بۆ ئاستی ئەو گوشارانەی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق كە دەخرێنە سەر هەرێمی كوردستان، ئێمە هەمیشە ڕامانگەیاندووە ئەگەر بەشداربین یاخود نا، حكومەتی هەرێمی كوردستان بە حكومەتی خۆمان دەزانین، لەبەر ئەوەی ئێمە خوێنمان بۆی ڕشتووە.
- دوای ئەوەی شاندی فەرمی دێتە لامان بۆ بابەتی پێكهێنانی حكومەت، ئێمە بەرنامەی خۆمانمان هەیە و بۆ ئێمە خزمەتكردنی خەڵك گرنگە، بۆیە داوای ئێمە ئەوەیە كە وەزارەتێكی خزمەتگوزاری لە كابینەی 10ی حكومەت وەربگرین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان پۆستی وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی پێدرابوو، لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش توانی كورسییەكی پەرلەمان بەدەستبێنێت و پێشبینی دەكرێت لە كابینەی تازەش جارێكی دیكە پۆستی وەزارەتێكی پێ بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ بۆ ئیسرائیل و ئێران: ئێستا کاتی ڕێککەوتنە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پشتیوانیی ئێران داوای خۆپیشاندان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت