ئاڤا نیوز
لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا لە باشووری عێراق و لەسەر کێشەیەکی کۆن، شەڕ لەنێوان چەند ئامۆزایەکدا دروستدەبێت و چەکی تێدا بەکاردەهێنرێت، لە ئەنجامیشدا پێنج کەس کوژراون.
چیرۆکی سەرەکی: کێشە کۆمەڵایەتییەکان لەنێوان عەشیرەت و هۆزەکان لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق، بە یەکێک لە ئاستەنگە ئەمنییە هەرە دیارەکان دادەنرێت کە زۆرێکیان لەسەر کێشەی زەوی و زار و پشکی ئاوە بۆ زەوییە کشتوکاڵییەکان، لە دەرئەنجامیشدا زۆرکات قوربانییان لێدەکەوێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای دیوانییە ڕووداوەکەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، لە ناوچەی هەرمی سەر بە قەزای شنافیە و لە دانیشتنێکدا، شەڕ لەنێوان چەند کەسێکدا دروستبووە کە ئامۆزای یەکترن و تیایدا چەک بەکارهێنراوە، لە ئەنجامیشدا کوژراو و برینداریی لێکەوتووەتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕووداوەکە لەسەر قەرز بووە و لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا ئامۆزاکان بەشەڕ هاتوون، لە ئەنجامیشدا پێنج کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، پۆلیسی پارێزگاکەش دەڵێت، دەستبەسەر ئەو چەکانەدا گیراوە کە لە شەڕەکەدا بەکارهاتوون و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.
لەلایەکی دیکەوە: شەوی ڕابردووش لە پارێزگای میسان و بەهۆی کێشەیەکی دیکەی کۆمەڵایەتییەوە، سەرۆک هۆزێک و هاوەڵەکەی کوژران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی باڵیۆزە نوێیەکانی عێراق کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆڕێکی ساختەکاری و بەرتیل وەرگرتن لە شارەوانیی ناسریە هەڵوەشێندرایەوە