
دیمەنی جووتیارانی کوردی گوندی شەناغە. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەرزی داچاندنی گەنم کۆتایی هات و دوای نزیکەی دوو مانگ بڕیارە ڕێگە بە جووتیارانی سنووری کەرکووک بدرێت دووبارە دەست بە داچاندن لەسەر زەوییەکانیان بکەنەوە.
وێنە گەورەکە: جووتیارانی سنووری گوندەکانی شەناغە، پەلکانە، سەربەشاخ، گابەرەکە و خەرابە لە ناوەڕاستی مانگی دووەوە بەهۆی ڕێگری سەربازانی سوپای عێراق، داچاندنیان لەسەر زەوییەکان نەکردووە، ئێستا بڕیاری کارکردن لەسەر زەوییەکان گەیشتووەتەوە پارێزگاری کەرکووک ماوەتەوە سەر ئەوەی لیژنەیەک پێکبهێنرێت ئەو زەوییانە جیا بکەنەوە کە بڕیاری دادگای لەسەرە و ئەوانەی دیکە دەست بە داچاندنی گەنم بکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد ئەمین، نوێنەری جووتیارانی کورد لە سەرگەڕان بە ئاڤا میدیای گوت، "بڕیارە هەفتەی داهاتوو جووتیارانی ئەو سنوورە دەست بە داچاندن بکەنەوە، بەڵام وەرزی داچاندنی گەنم تەواو بووە و ناچارین بەرهەمی دیکە دابچێنین."
ئەمەش بزانە: بەهۆی ڕێگری سوپا لە سنووری گوندەکانی کەرکووک، نزیکەی 30 هەزار دۆنم زەوی بەبێ داچاندن تێپەڕی زیانەکەی زیاترە لە 30 ملیار دینار لەسەر جووتیاران دەکەوێت، بۆیە ناچارن لە بری گەنم و جۆ، گەنمەشامی بەهارە و شووتی بەرهەمەکانی دیکە دابچێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە