
دراوی ئێرانی
ئاڤا نیوز
بەهۆی هەڵكشانی گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا، تا دێت بەهای تمەن زیاتر دادەبەزێت و بەپێی نوێترین نرخی تۆماركراو لە بازاڕەكانی دراوی ئێران، یەك دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر 104 هەزار و 300 تمەنە، واتە 100 دۆلار بە سەرووی 10 ملیۆن تمەن مامەڵەی پێوە دەكرێت.
هۆكارە زانراوەكان: لەپاڵ هەڵكشانی گرژییە سیاسییەكان، بەهۆی پشووەكانی هەردوو جەژنی نەورۆز و ڕەمەزان و داخستنی بۆرسەی فەرمیی ئاڵوگۆڕی دراو، خەڵكی ئێران لە نووسینگە نافەرمییەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە شەقام و شوێنە گشتییەكان، دراوەكانیان ئاڵوگۆڕ كردووە و دووچاری جۆرێك لە قۆرخكاری و خراپ بەكارهێنان هاتوون.
کاریگەری و لێکەوتەکان: هاوكارانمان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران دەڵێن، هاڕەكردنی بەهای تمەن و بەرزبوونەوەی زیاتری بەهای دۆلار، گرانییەكی زۆرتری خستووەتە نێو بازاڕەكان و بارگرانی لەسەرشانی هاووڵاتیان دروستكردووە، تەنانەت زۆرێك لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو، كڕین و فرۆشتنی تمەنیان ڕاگرتووە بەهۆی نادڵنیایی لە نرخەكان و نەبوونی زانیاریی لەسەر خستنەڕوو و خواست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز